تێنسگرنگترینیۆرۆی 2024

جۆکۆڤیچ بۆ یاریی کۆتایی یۆرۆ پاڵپشتی کام هەڵبژاردە دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچی یاریزانی بەناوبانگی تێنس حەز دەکات ئینگلتەرا نازناوی یۆرۆی 2024 بەدەست بهێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 16:00 یاری کۆتایی پێشبڕکێی تێنسی گراند سلامی ویمبڵدۆن لە نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت. پێش یارییەکە پرسیار لە نۆڤاک جۆکۆڤیچ کرا سەبارەت بە یاری کۆتایی یۆرۆ و پێیان گوت کە ئایا رۆژی یەکشەممە باشترین رۆژ دەبێت بۆ وەرزشی ئینگلتەرا؟ جۆکۆڤیچ گوتی:

هیوادارم گاریس ساوسگەیت بتوانێت جامەکە بهێنێتە ماڵەوە. قسەکانی نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەریدەخەن کە دەیەوێت هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بباتەوە و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

ئێستا نۆڤاک جۆکۆڤیچ تەمەنی 37 ساڵە. رکابەرەکەی لە یاری کۆتایی گراند سلام ویمبڵدۆن کارلۆس ئەلکارازی تەمەن 21 ساڵە. کارلۆس ئەلکاراز کە خەڵکی ئیسپانیایە، دەتوانێت یەکەم پاڵەوانێتی ئەمڕۆ بۆ ئیسپانیا بەدەستبهێنێت، دواتر گەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا شکست بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بهێنێت لە یەک رۆژدا ئیسپانیەەکان دوو نازناوی گرنگ بەدەست دەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button