ئیسپانیائینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

چۆن گۆڵكاری یۆرۆ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌؟

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندووە، شه‌ش یاریزان خەڵاتی پێڵاوی زێڕین (گۆڵکاری یۆرۆ) وه‌رده‌گرن ئەگەر له‌ یاریی كۆتایی له‌ نێوان ئینگلتەرا و ئیسپانیا نەتوانێت یاریزانێك ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به‌ته‌نها له‌ سه‌رجه‌م گۆڵكارانی یۆرۆ زیاتر بێت.

هاری کەین کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و دانی ئۆڵمۆی هێرشبەری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی لەنێو ئەو شەش یاریزانەدان کە سێ گۆڵیان لەم پاڵەوانێتییەدا تۆمارکردووە، ده‌رفه‌تیان له‌ پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژمارەی گۆڵەکانیان زیاد بکەن كاتێك ئه‌مشه‌و یاریی كۆتای له‌ به‌رلین ده‌كه‌ن.

لیستی گۆڵکارانی یۆرۆ بریتین لە کۆدی خاکپۆ (هۆڵەندا)، جۆرجیس میکاوازی (جۆرجیا)، جەمال موسیالا (ئەڵمانیا)، ئیڤان شرانز (سلۆڤاکیا)، له‌گه‌ڵ هاری كه‌ین و ئۆڵمۆ.

هەرچەندە ئۆلمۆ و کەین پاڵێوراون بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی گۆڵه‌كانیان، بەڵام جود بێلینگهام و فابیان رویزیش دەتوانن رکابەری لەسەر پێڵاوی زێڕین بکەن، كه‌ هەریەکەیان دوو گۆڵیان لە یۆرۆدا كردووه‌.

یاساكه‌ی پێشوو به‌م شێوه‌یه‌بوو، ئەگەر زیاتر لە یاریزانێک ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان یه‌كسان بێت، ئەوا خه‌ڵاته‌كه‌ به‌و یاریزانه‌ ده‌درێت کە زۆرترین گۆڵی دروستکردووە، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش یه‌كسان بوون، ژمارەی خولەکەکانی بەشداریکردنیان هه‌ژمار ده‌كرێت.

پێڵاوی زێڕین لە یۆرۆی 2024  گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتووه‌، یوێفا رایگه‌یاند،خەڵاتی پێڵاوی زێڕین تەنها لەسەر بنەمای گۆڵەکان دیاری دەکرێت، هیچ پەیوەندییەکی بە پاسە یەکلاکەرەوەکان و ژمارەی خولەکەکانی یارییەکەوە نییە، خه‌ڵاته‌كه‌ لە نێوان هەموو ئەو یاریزانانەدا دابەش دەکرێت، واته‌ ئەگەر هیچ یاریزانێکی بەشدار لە یاریی کۆتایی یۆرۆی سەرکەوتوو نەبێت لە شکاندنی بەربەستی سێ گۆڵ، یوێفا ناچار دەبێت خەڵاتەکە بداتە ئەو شەش یاریزانەی لە لیستی گۆڵکاراندان، ئه‌گه‌ر فابیان رۆیز و بێلینگهامیش ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان بكه‌نه‌ 3 گۆل ئه‌وا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ شه‌ش یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ هاوبه‌ش ده‌بن له‌ گۆڵكاری یۆرۆی 2024.

لە یۆرۆی 2020، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتەکەی بەدەستهێنا سەرەڕای ئەوەی ژمارەی گۆله‌كانی له‌گه‌ڵ پاتریک شیکی چیکی وه‌ك یه‌ك بوو هه‌ریه‌كه‌ و خاوه‌نی 5 گۆڵ بوون، به‌ڵام بەهۆی یەک ئەسیستەوە دۆن خه‌ڵاتی گۆڵكاری پێبەخشرا.

ئەگەر لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 کەس گۆڵی چوارەم تۆمار نەکات، ئەوا ژمارەی سێ گۆڵەکە کەمترین گۆڵ دەبێت بۆ براوەی پێڵاوی زێڕین لە دوای یۆرۆی 2012، کە فێرناندۆ تۆرێسی ئیسپانی و ماریۆ گۆمێزی ئەڵمانی  و ئالان دزاگۆیڤی رووسی هەمان ژمارەی گۆڵیان كردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button