ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوابەدوای ئەم پاڵەوانێتیە ناگلیسمان ئەرکەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی ئەڵمانیا نەیتوانی لەسەر خاجی خۆی ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەستبهێنێت و هەر لە چارەکی کۆتایی لەسەردەستی ئیسپانیا کرانەدەرەوە، گومان لەبارەی پۆستەکەی جولیان ناگلیسمان دروست بوو.

تازەترین زانیاریی کە لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە ئەو راهێنەرە و لەگەڵ مانشافت بەردەوام دەبێت.
https://x.com/DeadlineDayLive/status/1812137910176546968?t=Tol-l1Pxi0zlJ_EwVlEduw&s=19

زانیارییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ناگلیسمان دوای یارییەکانی مۆندیالی 2026 لە ئاڵمانیا جیادەبێتەوە، ئەوەیش واتا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە ئیتر ئەگەر پاڵەوانێتیەکە سەرکەوتووبێت یاخود نا، ئەو واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و ئەرکی نوێ لەگەڵ یانە وەردەگرێت.

راهێنەر 36 ساڵانیەکە پێش ئەوەی ئەزموونی هەڵبژاردە تاقیبکاتەوە، لەگەڵ یانەکانی هۆفینهایم، لایپزیگ و دوایین جاریش لە وەرزی 2012-2023 وەک راهێنەرێکی گەنج ئەرکێکی قورسی لە بایرن میونشن بەڕێوەدەبرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button