کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V كۆڵۆمبیا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی سبەی یاریی كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024 لەنێوان ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا لە یاریی كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024 رووبەڕووی یەك ببنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یاری لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

ئەرجەنتین قۆناخی كۆمەڵەكانی بە بێ هیچ ئاستەنگێك تێپەڕاند و لە سێ یارییدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا، لە سەرجەم یارییەكانی قۆناخی كۆمەڵەكان تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ئێكوادۆری بردەوە و لە پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كەنەدای بردەوە.

لەبەرامبەردا كۆڵۆمبیا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و لە كۆتا 28 یارییدا هیچ یارییەك تووشی شكست نەهاتووە ( 22 بردنەوە، 6 یەكسان)، دوایین دۆڕانیان بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە قۆناخی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەرجەنتین

ئێمیلیانۆ مارتینێز

گۆنزالۆ مۆنتێل، کریستیان رۆمێرۆ، لیساندرۆ مارتینێز، نیکۆلاس تالیافیکۆ

رۆدریگۆ دی پاول، لیاندرۆ پارێدێس، ئەلێکسس ماک ئالیستەر

لیۆنێل مێسی، لاوتارۆ مارتینێز، ئانخێل دی ماریا.

کۆلۆمبیا

ڤارگاس

مۆیكا، سۆنچێز، کویستا، ئاریاس

مۆنتۆیا، لێرما، یوریبێ

جەیمس رۆدریگێز، كۆردۆبا، دیاز

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوانیان:

هەردوو هەڵبژاردە پێشتر 39جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە، لە 22یاری ئەرجەنتین براوە بووە و لە 9یاریش كۆڵۆمبیا براوە بووە، لە هەشت یاریش یەكسان بوون.

تانگۆ 81 گۆڵی كردووە و كۆڵۆمبیاش 49 گۆڵ.

كۆڵۆمبیا چۆن گەیشتووەتە یاریی كۆتایی؟

یارییەكانی كۆڵۆمبیا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراون

ئەرجەنتین چۆن گەیشتووەتە یاریی كۆتایی؟

یارییەكانی ئەرجەنتین لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراون

بابەتی زیاتر

Back to top button