گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V ئیسپانیا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو یاریی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك ببنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

لە دوای چوار هەفتە لە چالاكیی و یارییە سەرنجڕاكێشەكانی یۆرۆی 2024 كە 24 هەڵبژاردە بەشدارییانكرش دواجار گەیشتینە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتیەكە، زۆرێك لە شارەزایان و هاندەران ئیسپانیا بە باشترین تیمی پاڵەوانییەتیەكە دادەنێن، كە سەرجەم یاریزانەكانی بە كوالێتیەكی بەرز دەركەوتن و سەرنجی جیهانیان بۆ لای خۆیان راكێشا، هیچ كام لە هەڵبژاردەكانی وەك ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا نەیانتوانی خۆیان لەبەردەم هێزی ئیسپانییەكان رابگرن و ئامانجیان ئەوەیە چوارەم نازناوی یۆرۆ ببەنەوە.

لەبەرامبەردا ساوسگەیت و ئینگلتەرا دەیانەوێت نازناوەكە ببەنەوە و تۆڵەی شكستەكەی یاری كۆتایی یۆرۆی 2020 بكاتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئینگلتەرا

پیكفۆرد

وۆڵكەر، ستۆنز ، گێی

ماینۆ، رایس، شۆو، ساكا

فۆدن، كەین ، بێڵینگهام

ئیسپانیا

ئونای سیمۆن

كارڤاخال، نۆرماند، لاپۆرت، كوكۆرییا

ئۆلمۆ، رۆدری، فابیان رویز

یامال، مۆراتا، ویلیامس

راهێنەران چی دەڵێن؟

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا

دەزانم یاریزانەكانم دەتوانن زۆر زیاتر پێشكەش بكەن و باشتر بن، زۆر دڵنیام كە دەتوانین بیكەین و ئەنجامی بدەین، بیرۆكەی ئێمە بۆ تۆپی پێ لەسەر بنەمای باوەڕبوونمانە، ئێمە دەمانەوەێت بە خاڵە بەهێزەكانمان یاری بكەین، دڵنیام یاری كۆتایی تەواو جیاواز دەبێت.

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا

شانازییەكی گەورە دەكەم كە توانیم ئینگلتەرا بگەیەنمە یاری كۆتایی، ئێستا دەمانەوێت بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە باشترینی پاڵەوانیەتیەكەیە بردنەوە بەدەستبهێنین، ئەوەش قورس دەبێت، زۆر بە باشی فشار دەكەن، یاری كۆتاییە و چاوەڕێی هەموو شتێك دەكەین.

ئیسپانیا چۆن گەیشتووەتە یاریی كۆتایی؟

یارییەكانی ئیسپانیا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئینگلتەرا چۆن گەیشتووەتە یاریی كۆتایی؟

یارییەكانی ئینگلتەرا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button