ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ لە گواستنەوەی ئیڤان تۆنی نزیک دەبێتەوە

تۆنی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەی ئیڤان تۆنی هێرشبەری برێنتفۆرد نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، دوای گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی، مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی ئیڤان تۆنی ئینگلیزی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فاڵک، هێرشبەرەکەی برێنتفۆردیش دەیەوێت پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان بکات و لە رێگەی بریکاری کارەکانی برێنتفۆردی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، تۆماس فرانکی راهێنەری یانەکە هیوا بۆ مانەوەی دەخوازێت، بەڵام ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد یانەکەی جێبهێڵێت.

هاوکات جیا لە مانچێستەری سوور، چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا لە نێویاندا ئارسیناڵ، ئارەزووی گواستنەوەی تۆنی دەکەن، بەڵام گۆڵکارە ئینگلیزەکە دەیەوێت یاریی بۆ مان یونایتد بکات.

تۆنی لە هاوینی 2020 لە پیتەربرۆ یونایتدەوە بەبڕی 5.60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆرد کرد، بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 141 یاری کردووە، 72 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button