کوردستانگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی تەندروستی دیار رەحمان؛ لەژێر چاودێری چڕدایە

برایەکەی: چاوەڕێی رەحمی خودا دەکەین

Yariga App

یاریگا –

دیار رەحمان جارێکی دیکە تەندروستی تێکچووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕدایە.

درەنگانی دوێنێ شەو (11ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2024) جارێکی دیکە تەندروستی دیار رەحمان ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان تێکچوو و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایە و بەهۆی خراپی تەندروستی لە خواردن کەوتووە و ناتوانێت خواردن بخوات.

دێدەوان رەحمان برای دیار رەحمان لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی تەندروستی دیار رەحمان گوتی :’دیار ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایە و چاوەڕێی رەحمی خودا دەکەین’.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو دیار رەحمان بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گەیەنرایە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و نەشتەرگەریی بۆ کرا دوای مانەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ نەخۆشخانەی بەجێهێشتبوو گەڕابووەوە ماڵەوە.

دیار رەحمان زیاتر لە حەفت ساڵە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و لە ساڵی 2021 لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ئەمریکا کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا رۆژ لەدوای رۆژ تەندروستی خراپتر دەبێت و پزیشکەکان نەیانتوانیوە چارەسەری نەخۆشییەکەی بدۆزنەوە.

دیار رەحمان ساڵی 1986 لە هەولێر لەدایکبووە و تاکە یاریزانە لە مێژووی خولی نایابی کوردستان پێنج جار بووەتە پاڵەوان، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی برووسک، نەفتی وەسەت، هەولێر و کەرکووک کردووە و بەهۆی نەخۆشییەکەی لەوەتەی ساڵی 2017 لە یاریکردن دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button