یاریگا –
فانتاسی پرێمەرلیگ یارییەکی تایبەتی پرێمەرلیگە بۆ هاندەران، کە هەر گەڕێك دەتوانن پێکهاتەیەك دەستنیشان بکەن و پێشبینی ئەنجام و ئاستی باشی یاریزانانی خولەکە بکەن، ساڵی 2002 فانتاسی پرێمەرلیگ دامەزراوە و ئێستا ساڵانە دەیان ملیۆن کەس ئەم یارییە دەکەن.
فانتاسی پرێمەرلیگ چییە؟
فانتاسی یاریەكی فەڕمی پرێمەرلیگە، دەبیتە راهێنەر پێكهاتەیەكی 15 یاریزانی درووست دەكەیت، 2 گۆڵپارێز، 5 بەرگریكار، 5 ناوەڕاستكار، 3 هێرشبەر، بەو 100 ملیۆنەی كە لە بەردەستتدایە، ناتوانیت لە 3 یاریزان زیاتری یانەیەك بهێنیتە پێكهاتەكەت.
یازدە یاریزانی سەرەكی دادەنێیت لەگەڵ چوار یاریزانی یەدەگ ئەگەر یاریزانە سەرەكیەكان یارییان نەكرد ئەوا بە ڕیزبەندی یاریزانە یەدەكەكان دەچنە جێگایان.
We are going to reveal the 2024/25 #FPL prices of 20 players today, starting at 12:00 BST.
Keep your notifications on, and visit https://t.co/DfOgciGlhx for more details. 🫡 pic.twitter.com/HdFWk2bsCv
— Fantasy Premier League (@OfficialFPL) July 11, 2024
چۆن پێكهاتەیەك دروست بكەین؟
دوای ئەوەی 15 یاریزانت هێنایە پێكهاتەكەت ناتوانیت بە كەمتر لە سێ بەرگریكار یاری بكەیت، هەروەها ناتوانیت بە كەمتر لە دوو ناوەڕاستكار و یەك هێرشبەر پێكهاتەكەت دروست بكەیت.
دیاریكردنی كاپتن
دوای دروستكردنی پێكهاتەكەت دەبێت كاپتنێك (C) و جێگری كاپتنێك (V) بۆ تیمەكەت دەستنیشان بكەیت، پۆینتەكانی ئەو یاریزانەی دەیكەیتە كاپتن دوو ئەوەندە دەبێت.
لە ئەگەری یاری نەكردنی ئەو كاپتنەی دەستنیشانتكردووە ئەوا ڤایس كاپتن (V) جێگای دەگرێتەوە و پۆینتەكانی ئەو دوو هێندە دەكرێت.
گۆڕانكاریكردن
دوای كۆتاییهاتنی هەر هەفتەیەك دەتوانیت تەنیا یەك گۆڕانكاری ئەنجام بدەیت، ئەگەر لە گۆڕانكاریەك زیاتر بكەیت ئەوا بۆ هەر یەك یاریزان چوار خاڵ لە كۆی خاڵەكانت كەم دەكات، ئەگەر هەفتەیەك گۆڕانكاریت ئەنجام نەدا ئەوا بۆ هەفتەی دواتر دەتوانیت دوو گۆڕانكاری بكەیت.
پۆینتەكان چۆن هەژمار دەكرێت؟
- بەشداری یاری = 1
60خولەك =1
ئەسیست =3
گەڕاندنەوە و پچڕاندنی 3 تۆپ =1
باشترین یاریزانی یاری =3
لەدەستدانی لێدانی سزا = -2
كارتی زەرد = -1
كارتی سوور = -3
گۆڵ لە خۆكردن =-2
گۆڵپارێز:
گۆڵی گۆڵپارێز = 6
لێدانی سزا سەیڤكردن = 5
كلین شیت =4
3 سەیڤ = 1
دوو گۆڵ لێكران = -1
بەرگریكار:
گۆڵكردن = 6
كلین شیت =4
دوو گۆڵ لێكران =-1
ناوەڕاست:
گۆڵكردن =5
كلین شیت =1
هێرشبەر:
گۆڵكردن =4
بۆنسەكان
باشترین سێ یاریزانی یاریەكە خاڵی بۆنس وەردەگرن دوای تەواو بوونی یاریەكە باشترین سێ خاڵ و دووەم باشترین دوو خاڵ و سێیەم باشترین خاڵێكی بۆنس وەردەگرن.
ئۆفەرەكان
وایلدكارد ( Wildcard):
ئەگەر ئەم ئۆفەرە كارا بكەیت ئەوا دەتوانیت تەواوی پێكهاتەكەت بگۆڕیت بە بێ ئەوەی هیچ خاڵێك لە كۆی خاڵەكانت كەم بكات. تەواوی وەرزەكە دوو ئۆفەری وایلدكاردت دەبێت یەكەمیان لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرز تا نیوەی وەرز كارا دەبێت ئەگەر بەكاری نەهێنیت ئەوا ئۆفەرەكەت نامێنێ ، دووەم وایلدكارد لە نیوەی وەرز تا كۆتایی وەرز كارا دەبێت.
تریپڵ كاپتن ( Triple Captain ):
ئەم ئۆفەرە پۆینتی ئەو كاپتنەی دیاری دەكەیت سێ هێندە دەكاتەوە، بۆ نمونە ئەگەر كاپتنەكەت كە دیاریت كردووە پێنج پۆینت بهێنێت ئەوا بە كاپتنەوە دەبێتە دە خاڵ و بە تریپڵ كاپتنەوە دەبێتە پازدە خاڵ ، ئەم ئۆفەرە لە تەواوی وەرز تەنیا یەك جار دەتوانیت بەكاری بهێنیت.
بینچ بۆست ( Bench Boost):
ئەم ئۆفەرە دەتوانێت پۆینتەكانی یاریزانە یەدەگەكانیشت هەژمار بكات، واتە پۆینتی سەرجەم یاریزانەكانت بۆ ئەو هەفتەیە هەژمار دەكات، ئەم ئۆفەرەش لە وەرزێكدا تەنها یەكجار بەكار دەهێنرێت.
فری هیت ( free Hit):
ئەم ئۆفەرە دەتوانیت تەواوی پێكهاتەكەت بگۆڕیت بە بێ ئەوەی هیچ خاڵێك لە كۆی خالەكانت كەم بكات، بەڵام ئەم ئۆفەرە كە كارات كرد ئەو پێكهاتەیەی داتناوە تەنها بۆ هەفتەیەكە و دوای تەواو بوونی هەفتەكە پێكهاتەكەت دەگەڕێتەوە ئەو پێكهاتەیەی پێشتر هەتبووە.
ناتوانیت لە هەفتەیەك زیاتر لە ئۆفەرێك كارا بكەیت.
پاڵەوانی وەرزی رابردوو كێ بوو؟
پیاوێکی نەرویجی بە کۆکردنەوەی 2,799 خاڵ پلەی یەکەمی لە وەرزی 2023/24 فانتاسی پرێمەرلیگ بەدەستهێنا و زۆرترین خاڵی لەم وەرزە کۆکردەوە و بووە براوەی فانتاسی ئەم وەرزە.
ئەم پیاوە نەرویجییە کە تیمەکەی بەناوی ONKEL BLAA نراوە، بە جیاوازیی 46 خاڵ پلەی یەکەمی بردەوە و لەکۆی نزیکەی 11 ملیۆن یاریزان لە سەرانسەری جیهان توانی پلە یەکەم بەدەست بهێنێت.
Introducing your #FPL 2023/24 champion, @ASC_FPL! 🏆
Congratulations, Jonas! 👏 pic.twitter.com/1rEJxQsi2X
— Fantasy Premier League (@OfficialFPL) May 19, 2024
خەڵاتەکانی پلەی یەکەمی فانتاسی پرێمەرلیگ چین؟
- گەشتێکی حەفت رۆژی لە ئینگلتەرا و بەخشینی بلیتی VIP هۆسپیتاڵیتی دوو یاریی وەرزی داهاتووی پرێمەرلیگ.
- سەردانیکردنی بەناوبانگترین و گرنگترین شوێنە گەستیارییەکانی بەریتانیا.
- گواستنەوە گەیاندن و شوێنی مانەوە بۆ ماوەی حەفت شەو.
- کاتژمێرێکی دەستی لە مارکەی hublot کە سپۆنسەری پرێمەرلیگە.
- تۆپێکی فەرمی کۆمپانیای نایکی تایبەت بە یارییەکانی پرێمەرلیگ.
- ڤیدیۆ گەیمی EA Sports FC.
- لاپتۆپێک یان مۆبایلێکی سمارتفۆن.
- ئامێرێکی ئایرپۆد.
- قەڵەم و تیشێرت و جانتا و کەرەستەی دیکەی جوانکاری.