لیۆنێل مێسی واز لە یاریكردن دەهێنێت؟ خۆی وەڵام دەداتەوە
یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی باس لە گەیشتنیان بە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024 دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كەنەدا لە قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئەمێریكا رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.
گۆڵەكانی ئەرجەنتین لەلایەن جولیان ئالڤارێز لە خولەكی 22 لیۆنێل مێسی لە خولەكی 51 تۆمار كران.
بەو بردنەوەیە تانگۆ خۆی گەیاندە یاری كۆتایی كۆپا ئەمێریكای 2024.
𝐈𝐍 𝐀 𝐍𝐄𝐖 𝐅𝐈𝐍𝐀𝐋 🇦🇷🏆 pic.twitter.com/lrfPduGQ4y
— Selección Argentina in English (@AFASeleccionEN) July 10, 2024
لە دوای یارییەكە لیۆ مێسی گوتی:
گەیشتن بە یاری كۆتایی ئاسان نییە، چوارەم یاری كۆتاییە بۆ ئەم كۆمەڵە یاریزانە، با هەوڵ بدەین و بجەنگین جارێكی دیكە ببینە پاڵەوان.
پاڵەوانییەتیەكی زۆر سەختە، یاریگاكان زۆر خراپن، پلەی گەرمیش زۆر بەرزە و هەڵبژاردەكان زۆر قورسن.
باش دەزانم ئەمە دواین یارییەکانی کاروانی وەرزشیمە، هەربۆیە تا دەتوانم چێژیان لێوەردەگرم.
دەبێت چێژ لە هەموو ئەو شتانە وەربگرین كە وەك تیمێك و وەك هەڵبژاردەیەكی نیشتیمانی ئەزموونی دەكەین، ئەوەی بەدەستمانهێنا زۆر قورس بووە.
وا بڕیارە رۆژی 15 مانگ ئەرجەنتین لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی براوەی نێوان ئوروگوای و كۆڵۆمبیا ببێتەوە.