گرنگترینیۆرۆی 2024

ئەنتۆنی تایلەری ناوبژیوان ئەڵمانیای جێهێشت

Yariga App

ئەنتۆنی تایلەر ئەو ناوبژیوانەی یارییەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیای بەڕێوەبرد، یۆرۆی جێهێشت و گەڕایەوە وڵاتەکەی.

بەگوێرەی رێنماییەکان، پێویستە ناوبژیوانەکان بمێننەوە تاوەکو ناوبژیوانی سەرجەم یارییەکان تاوەکو کۆتا یاری پاڵەوانێتییەکە یەکلادەبنەوە ، بەڵام بەگوێرەی دەیلی ئێکسپرێس، ئەنتۆنی تایلۆر زانیوییەتی هیچ یارییەکی دیکەی پێنادرێت پاش ئەوەی لێدانێکی سزای هەژمارنەکرد بۆ ئەڵمانیا.

هەرچەندە دواتر لایەن فەرمییەکان رایانگەیاند بڕیارەکەی ئەنتۆنی دروست بووە، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ دامرکاندنەوەی توڕەیی ئەڵمانەکان و تا ئێستا زیاد لە 300 هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە داوا دەکەن یارییەکە دووبارە بکرێتەوە!.

ئەستەمە ئەو یارییە دووبارە بکرێتەوە بەڵام تایلەر لە ئەڵمانیا ویستراو نیە و رەنگە لەلایەن هاندەرانەوە هێرشی بکرێتە سەر ئەگەر یاری دیکە بەڕێوە ببات، ئەمەش دەکرێت هۆکاری ئەوە بێت کە هیچ یارییەکی دیکەی پێنادرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button