بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

جێرارد خەون بە کۆکردنەوەی مێسی و کریستیانۆ دەبینێت

کۆکردنەوەی دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ لە خولی سعودی

Yariga App

یاریگا –

ستێڤن جێراردی ئەفسانەی لیڤەرپوول خەون بە کۆکردنەوەی مێسی و کریستیانۆ لە خولی رۆشەنی سعودیدا دەبینێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای مۆندیالی قەتەر گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودی کرد، دۆن وەرز و نیوێکی لە خولەکە بەسەربردووە و بەخێرایی کاریگەری گەورەی لەسەر خولەکە دروستکرد.

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیش دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەرفەتی بۆ رەخسا تاکو پەیوەندی بە هیلالی سعودی بکات. بەڵام لیۆ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامەی ئەمریکی کرد و بە پێشنیاری سعودییەکان رازی نەبوو.

جێرارد، راهێنەری ئیتیفاقی سعودی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی MBC Masr 2 ئاشکرایکرد، خەون بەوە دەبینم مێسی پەیوەندی بە یانەکەمان بکات. یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە و دەبێتە سەرمایەیەکی گەورە بۆ یانەکە. دەزانم گواستنەوەی بۆ سعودیە ئەستەمە، بەڵام خەون بینین هیچی هەڵەی تێدا نییە.

ئەفسانە ئینگلیزەکە لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی یەکلاییکردنەوەی باشترین یاریزانی مێژوو رایگەیاند؛ هەردوو یاریزان ئەفسانەن و ناتوانێت یەکیان هەڵبژێرێت.

رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەی کەسیی و گۆڵکارێکی گەورەیە، کەچی مێسی لە ڕووی یاریی بەکۆمەڵەوە، یاریزانێکی کامڵترە، بەڕاستی ناتوانم لە نێوانیاندا هەڵبژێرم، هەردووکیان ئەفسانەن.

مێسی و کریستیانۆ هەرگیز بەیەکەوە لە یانەیەک یارییان نەکردووە، بەدرێژایی کاروانی وەرزشییان کێبڕکێی یەکتریان کردووە، هەردوو یاریزانەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەنیان بەسەردەچێت و نزیکبوونەتەوە لە کۆتایی کاروانی وەرزشییان.

بابەتی زیاتر

Back to top button