ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مایکڵ ئۆلیس پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مایکڵ ئۆلیسی ئەستێرەی پێشووی کریستاڵ پاڵاس پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی مایکڵ ئۆلیسی تەمەن 22 ساڵ و هێرشبەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس تا هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ کردووە.

زۆر دڵخۆشم کە لەمەودوا یاری بۆ یانەیەکی گەورەی وەک بایرن میونشن دەکەم، ئاڵنگارییەکی گەورەیە، ئەمەش رێک ئەوەیە من بۆی دەگەڕام، دەمەوێت لەگەڵ بایرن بەتەواوی ئاستی خۆم بسەلمێنم و زۆرترین نازناو لەگەڵ یانەکە بەدەستبهێنم.

هاوکات لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە لاوەکە، یانە ئەڵمانییەکە نزیکەی 60 ملیۆن پاوەند بە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی دەدات.

ئۆلیس لە هاوینی 2021 بە بڕی 9.30 ملیۆن یۆرۆ لە رێدینگەوە پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد، بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 90 یاری کردووە، خاوەنی 16 گۆڵ و 25 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button