کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

نیمچەفەرمی؛ کۆپا ئەمێریکا بۆ ئاراوخۆ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئوروگوای گورزێکی کوشندەی بەرکەوت لە هێڵی بەرگری بەهۆی پێکانی رۆناڵد ئاراوخۆ، یاریزانی کاریگەری تیمەکە.

بەرەبەیانی رابردوو لە میانی یارییەکی چارەکی کۆتایی ئوروگوای توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە بەڕازی بباتەوە دوای ئەوەی هەردوو گێمەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە خولەکی 33ی یارییەکە ئاراوخۆ بە ناچاری دانیشێنرا دوای ئەوەی لە ماسولکەکانی پشتەوەی رانی تووشی پێکان بوو.

ئەمڕۆ یواکیم پیێرای رۆژنامەنووس ئاشکرایکرد کە ناوبراو بە دڵنیایی ناگەڕێتەوە بۆ یاری پێش کۆتایی بەرانبەر کۆڵۆمبیا و رەنگە لە ئەگەری سەرکەوتنیشیان بۆ فیناڵی پاڵەوانێتیەکەیش بێبەش بێت.

پێکانی بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا دوای هەوڵێک هات لە رکابەرایەتی لەگەڵ گیلێرمی ئارانای بەڕازیلی بۆ روماڵکردنی تۆپێک، بەوە ماسوولەکە رانی دووچاری کشانێکی زۆر بووەوە و نەیتوانی درێژە بە یاریکردن بدات.

رۆژی 11ی ئەم مانگە لە دووەم یاریی قۆناخەکەدا ئوروگوای و کۆڵۆمبیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان لە فیناڵ بەرانبەر یەکێک لە هەڵبژادەکانی ئەرجەنتین و کەنەدا یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button