گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی هاری كەین دوای بردنەوەیان لە سویسرا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی هاری كەین ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا.

ئینگلتەرا و سویسرا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا لە كاتی ئاسایی و زیادكراو تەواو بوو، پاشان بە لێدانی یەكلاكەرەوە ئینگلتەرا یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی پاڵەوانییەتیەكەیە.


لێدوانەكانی هاری كەین دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا:

ئەمە تۆپی پێییە لە پاڵەوانییەتیەكاندا، دەبێت رێگایەك بدۆزیتەوە بۆ بردنەوە، ئەگەر سەیری پاڵەوانەكانی پێشووی پاڵەوانییەتیەكان بكەین، بە لێدانی یەكلاكەرەوەدا تێپەڕیون.

ئەو گۆڵەی بوكایۆ ساكا و تۆماركردنی بەو شێوەیە شتێكی تایبەت بوو، لە كاتی لێدانە یەكلاكەرەوەكاندا بەشێوەیەكی سەیر ئارام بوو، ئێمە یاریزانی زۆرمان هەیە كە لێدانی سزا بۆ یانەكانیان جێبەجێ دەكەن، هەر بۆیە ئارامن و دەزانن پیكفۆرد لێدانێك یان زیاتر دەگەڕێنێتەوە.

پێم وایە لێدانی سزا بەرزترین ئاستی فشارە کە یاریزانێکی پیشەگەر هەستی پێ بکات، بەڵام ساكا بەو ئارامییە دەركەوت لە دوای سەختییەكانی 2020، من زۆر شانازی پێوە دەكەم و شانازی بە هەمووانەوە دەكەم، هەفتەیەك ماوە و دەبینین بزانین تا كوێ دەتوانین بڕۆین.

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا ئیسپانیا و فەڕەنسا رووبەرووی یەك دەبنەوە و ئینگلتەرا و هۆڵەنداش بەرامبەر یەك یاری دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button