ئیسپانیاگرنگترین

نهێنی و چیرۆکی وێنەکانی مێسی لەگەڵ لامین یامال ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

چەند وێنەیەکی مێسی لەگەڵ لامین بڵاو بوونەتەوە، کە کاتێک یامال منداڵ بوو، چەند وێنەیەکی لەگەڵ لیۆنێل مێسی گیراوە و لەم رۆژانە ئەم وێنە کەم بینراوانە جارێکی دیکە بڵاوکرانەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە، ئەوان لە کارێکی هاوبەشدا لەگەڵ یونیسێف وێنەکانیان گرتووە و لامین یامال ئەوکات تەمەنی تەنیا 6 مانگ بوو.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، ساڵی 2007 لیۆنێل مێسی کە ئەوکات تازە لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا یاریی دەکرد، لە فۆتۆ شووتێکی تایبەت بۆ کەمپەینی پڕۆژەکانی یونیسێف لە یاریگای کامپ نوو هاوشانی منداڵێکی ئەسمەر چەند وێنەیەکیان چرکێنرا، دواتر ئەو منداڵە گەورە بوو ئێستا لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی دەکات.

Messi is helping bathe the baby

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، ئەوکات لامین یامال تەمەنی شەش مانگ بوو، رێگاپێدانیان لە دایکی وەرگرتبوو بۆ ئەوەی کوڕەکەی بەشداریی ئەو کارە میدیاییە بکات و لە پاڵ مێسی چەند وێنەیەکی بگیرێت، دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵ ئێستا لامین یامال یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی بلاوگرانا.

لامین یامال 13ـی یۆلیۆ/تەممووز 2007 لەدایکبووە، لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2023 لە ریزی بارسێلۆنا یاریی دەکات، لە 51 یاری بە درێسی بارسێلۆنا 7 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە.

لامین یامال لەگەڵ ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 بەشداریی دەکات، لە چوار یاری دوو ئەسیستی کردووە، 11 دەرفەتی گۆڵکردنی رەخساندووە و 3 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی کردووە.

ميسي يلتقي «الرضيع» لامين يامال قبل 17 عاما: قصة صورة نادرة تجمع نجمين -  بيان

يامال في صور نادرة مع ميسي - الكلاسيكو

صورة ميسي مع الطفل لامين يامال تتصدر الترند.. ما قصتها؟ - المشهد

بابەتی زیاتر

Back to top button