کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پریڤیوی یاریی بڕازیل V ئۆرۆگوای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی یەکشەممە کاتژمێر 04:00 بڕازیل و ئۆرۆگوای لە قۆناخی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە یاریگای ئەلێجیانت لە لاس ڤێگاس بەیەک دەگەن، داریۆ هێرێرا ناوبژیوانی ئارجێنتینی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە راسپێردراوە.

راستییەکانی یارییەکە 

  • لە مێژوودا 26 جار رووبەڕووبوونەتەوە، هەریەکێکیان 9 بردنەوەیان بەدەستهێناوە و لە 6 یاریش یەکسان بووینە.
  • دوایین رووبەڕووبوونەوەیان لە کۆپا ئەمریکا 17 ساڵ لەمەوبەر بوو، لە کۆپا ئەمریکای 2007 رووبەڕوو بوونەوە، ئەوکات لە قۆناخی پێش کۆتایی سێلیساو بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەی بەدەستهێنا و نازناوەکەشی بردەوە.
  • بەڕازیل لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەو 5 گۆڵەی تۆماریکردوون 4 گۆڵی لە نیوەی یەکەمی یارییەکان بوو، بەرزترین رێژەی گۆڵکردن بوو لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان لە نیوەی یەکەمی یارییەکان، لەوەتەی کۆپا ئەمریکای 1999 یەکەمجارە بڕازیل لە نیوەی یەکەم هێندە گۆڵ بکات، کە ئەوکات لە نیوەی یەکەم 5 گۆڵی کردبوو و نازناوەکەشی بردەوە.
  • لەوەتەی کۆپا ئەمریکا بە سیستەمی ئێستا بەڕێوە دەچێت، ئۆرۆگوای لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لە 10 یاری تەنیا یارییەکی دۆڕاندووە، 4 بردنەوە و 5 یەکسانی بەدەستهێناوە.
  • لە دوایین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیال، ئۆرۆگوای 2-0 لە بڕازیلی بردەوە.
  • براوەی ئەم یارییە لە قۆناخی پێش کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاریی کۆلۆمبیا و پەنەما دەبێتەوە.
  • ئۆرۆگوای بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی، لە کۆمەڵەکەی هەر سێ یارییەکەی بردەوە و 9 گۆڵی کرد و تەنیا گۆڵێکی لێکرا.
  • بڕازیل بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم لەدوای کۆلۆمبیا گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی، لە سێ یاری پێنج خاڵی کۆکردەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

ئۆرۆگوای: سێرجیۆ رۆچێت، ناهیتان ناندز، رۆناڵد ئاراوخۆ، ماتیاس ئۆلیڤێرا، ماتیاس ڤینا، مانوێل ئوگارتی، فێدریکۆ ڤالڤێردی، فاکوندۆ پێلیستری، نیکۆلاس دێ لا کروز، ماکسیمیلیانۆ ئاراوخۆ، داروین نونێز.

بڕازیل: ئەلیسن بەیکەر، دانیلۆ داسیلڤا، ئێدێر میلیتاو، مارکینهۆس، وێندێل، برونۆ گیمارێش، جواو گۆمێز، رافینها، لوکاس پاکیتا، ئێندریک، رۆدریگۆ.

بەڕازیل بەبێ ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەتوانێت سەربکەوێت؟

ڤینیسیۆس جۆنیۆر کاریگەرترین یاریزانی بڕازیل بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی لەم یارییە بێبەش دەبێت، ڤینی کە لەگەڵ سێلیساو لە 33 یاری 5 گۆڵ و 5 ئەسیستی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە، لە کۆپا ئەمریکای ئەمجارە لە 3 یاری 2 گۆڵی کردووە.

ڤینی لەوەتەی ساڵی 2019 بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی بڕازیل کراوە، لە 22 یاری هەڵبژاردەکەی بەشداریی نەکردووە، سێلیساو لەو ماوەیە بەبێ ڤینی لەو 22 یاریی تووشی 3 شکست بووە و لە 4 یاری یەکسان بووە و 15 بردنەوەشی بەبێ جۆنیۆر بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button