لێدوانەكانی لویس دێلا فوێنتێ دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا
یاریگا –
لێدوانەكانی خوسێ لویس دێلا فوێنتێ دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا.
شەوی رابردوو ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی ماتادۆر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش ئیسپانیا خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی و ئەڵمانیای خاوەن ماڵیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.
📸 No podías faltar en la foto más especial del día (y de la #EURO2024), @Pedri.
¡¡Os pasamos el making-of de la imagen más buscada del vestuario!!
🔊 ¡¡#VamosEspaña!! ¡¡Gritadlo con nosotros!! pic.twitter.com/o27s3BYJbz
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) July 5, 2024
لێدوانەكانی دێلا فوێنتێ دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەڵمانیا:
شانازی بەم كۆمەڵە یاریزانانە دەكەم، ئەم گروپە پابەنەدە كە نمونەیەكە بۆ وڵاتەكەمان، هەموو رۆژ دەیانەوێت زیاتر پێشبكەون.
تیمەكەمان رۆحیەتێكیان هەیە، دەزانم یاریزانەكان ئامانجیان هەیە و حەز دەكەن هەموو رۆژێك باشتر بن، ئەوان هەرگیز لە بەرەو پێشچوون ماندوو نابن و شانازیە كە راهێنەرایەتی ئەوان بكەم.
دەبینین و بزانین تا كوێ دەتوانین بڕۆین، بەڵام بەڕاستی شانازی بەو نمونەیە دەكەم كە تیمەكە دەیخاتە روو، هەست دەكەم زۆر خۆشەویستم لەلای یاریزانەكان، هەمیشە هەستم بە پشتگیری یاریزانەكان كردووە، لە پێناویاندا دەمرم وەك چۆن ئەوان لە پێناومدا دەمرن.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 9 مانگ ئیسپانیا رووبەرووی فەڕەنسا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.