عێراقکوردستان

بەرامبەر بوونەکەی قاسم و قوەجەوییە چ گێژاوێکی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا-

دوای یەکسان بوونی لەگەڵ قوەجەوییە به گۆڵێک یانەی قاسم کێشە بۆ هەولێر دروست دەکات و دەبێت بەرامبەر کەربەلا خاڵ بە دەستبێنن.

لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، قاسم بە گۆڵێک لەگەڵ قوەجەوییە یەکسان بوو، قاسم بەو خاڵەی ئەمڕۆ لە قوەجەوییە وەریگرت خۆی لە گێژاوی دابەزین بۆ ریزی نایابی عێراق هێشتەوە و هەولێریشی ناچار کردووە بەرامبەر کەربەلا خاڵێک بە دەستبهێنێت بۆ ئەوەی مانەوە بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات، قوەجەوییەشی لە کێبڕکێی پاڵەوان بوون دوورخستەوە و شوڕتەی بە فەرمی کردە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەرامبەر بوونەکەی قاسم هیوای بە کەرخ و نەفتی بەسڕەش بۆ مانەوە لە ریزی ئەستێرەکانی عێراق هێشتەوە.

قاسم 34 خاڵی هەیە لە خانەی 17ەم دێت و هەولێریش 37 خاڵی هەیە و لە خانەی 14ـەم دێت، لە دوا یاریشدا قاسم بەرامبەر کەربەلا یاری دەکات، ئەگەرسبەی نەفتی بەسڕەش بەرامبەر کەرخ یەکسان بێت یاخود شکست بێنێت ئەوا هەولێر بەبێ بەدەستهێنانی خاڵیش لە بەرامبەر کەربەلا مانەوە مسۆگەر دەکات چونکە نەفتی بەسڕە 31 خاڵی هەیە و لە خانەی 18ەـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button