ئیسپانیاگرنگترین

تیباس پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ هەواڵێکی خۆش ده‌داته‌ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تیباس، سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ، هەواڵێکی خۆشی به‌هانده‌رانی بارسێلۆنا‌ راگەیاند سەبارەت بە گرێبەستەکانیان لە میرکاتۆی هاوینە.

لەم ساڵانەی دواییدا بارسێلۆنا تووشی قەیرانی ئابووری یەک لە دوای یەک بوو، بەتایبەت دوای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانێكی زۆری دارایی پێگه‌یشت، ئەمەش وایکرد، چەندین ئەستێرەی وه‌كو لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، ئەنتوان گریزمان و چه‌ندانی تر له‌ ریزی یانه‌كه‌ برۆن چونكه‌ یانه‌كه‌ نه‌یتوانی مووچەكانیان بدات و یانه‌كه‌یان جێهێشت.

خاڤیێر تێباس لەکاتی بەشداریکردنی لە لووتکەی وەرزشی لە مەکسیک 2024 بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی، لە هەموو ساڵانی رابردوودا، ئەمساڵ ئاسانترین ساڵە بۆیانه‌كه‌، ئەوان ئاگاداری یاساکانن، ئه‌مساڵ ده‌توانن چه‌ند گرێبه‌ستێك بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بارسێلۆنا، پارەی مووچەی تیپی یەکەمی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردۆتەوە، ئەمەش وایکردووە  لەرووی پابەندبوون بە کۆنتڕۆڵی داراییەوه‌ لە دۆخێکی زۆر باشتردا بێت، ئەوان به‌باشی یاساکان پەیڕەو دەکەن، ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، سێ ساڵ لەمەوبەر تێچووی مووچەی تیپی یەکەمی بارسێڵۆنا 650 ملیۆن یۆرۆ بوو، لە کاتێکدا ئێستا 450 ملیۆنە، واتە 250 ملیۆن کەمتره‌، ئێستا لە رووی پڕۆژە یاسای مووچەوە لە هەمان ئاستی ریاڵ مەدریددان.

خراپی دۆخی  دارایی بارسێلۆنا ئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وت، چونکە یانه‌كه‌ لە سەرجەم ركابه‌رییه‌كانی وەرزی 2023-2024 بێ ده‌ستكه‌وتبوو، هەروەها چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر باجەکەیدا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button