ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بێڵینگهام ده‌چێته‌ كریستاڵ پاڵاس

Yariga App

یاریگا –

جۆب بێلینگهام یاریزانی یانه‌ی سەندەرلاندی ئینگلیزی نزیکە له‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی كریستاڵ پالاس.

جۆب برا بچووکەکەی جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتەرایە.

رۆژنامەی ​​زه‌سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی دەیەوێت جۆب بێلینگهامی تەمەن 18 ساڵ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ریزەکانی خۆی بەهێزتر بکات.

سەرەڕای گرنگیدانی کریستاڵ پاڵاس، بێلینگهامی لاو دەیەوێت شوێنپێی براکەی بکەوێت ده‌یه‌وێت لە دەرەوەی ئینگلتەرا ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه‌، كه‌ جود بێلینگهام پێش په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ریزەکانی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیدا سەرکەوتوو بوو.

جود بێلینگهام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا له‌ ئه‌ڵمانیایه‌، له‌ یۆرۆی 2024 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی به‌شداره‌ و له‌  قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەن.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئێوارەی شەممەی بەرامبەر سویسرا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی به‌رامبه‌ر سویسرا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button