دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کۆتا هەڵوێستی ناپۆلی سەبارەت بە کڤارا و خواستەکانی پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی پیشاندایەوە بۆ هێشتنەوەی خڤیچا کڤاراتسخیلیا سەرباری خواستەکانی پاریس سان جێرمان.

هەر لە دوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدید، پی ئێس جی بە شوێن جێگرەوەیەکدا وێڵە بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانی. لە نێو پاڵێوراوەکاندا کڤارا یەکێک لە بەهێزترینەکان بووە تا ئێستایش.

بەگوێرەی زنیارییەکانی رودی گالێتی، هەڵوێستی ناپۆلی بە نەگۆڕیی ماوەتەوە بەوەی ئەستێرە جۆرجیەکەیان بۆ فرۆشتن نییە.

گالێتی ئەوەیشی زانیوە کە پاریس هێشتا خواستی هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام لایەنی ئیتاڵیا هیچ نیازێکیان نییە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن.

هەر بەپێی وردەکاریی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، ناپۆلی گفتوگۆی دەستپێکردووە لەگەڵ کڤارا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرزترکردنەوەی مووچەکەی بەشێوەیەکی گەورە.

ئەم زانیارییانە دوای ئەو هەواڵەی چەند رۆژێکی لەمەوبەر دێت کە میدیاکان بڵاویانکردەوە سەرۆکی ناپۆلی لە ئەڵمانیا چاوی بە یاریزانەکە کەوتووە و پەیامی روونی خۆی پێراگەیاندووە.

پەیامێکی روون لە دی لاورێنتیسەوە بۆ کڤارا

ئەستێرە جۆرجیەکە لە خراپترین وەرزی ناپۆلیدا، هەر بەردەوام بوو لە درەوشانەوە و وەرزی رابردوو کە پلەی 10ی سێریائەیان وەرگرت، کڤارا توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 6 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button