ئیسپانیاگرنگترین

ئایا جود بێڵینگهام نەشتەرگەری بۆ دەكرێت؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا نوێترین زانیارییان دەربارەی پێكانەكەی شانی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

جود ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری دەكات و سەركردایەتی هەڵبژاردەكەی بۆ گەیشتن بە قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە كردووە.

بێڵینگهام لە سەرەتای مانگی نۆڤێمبەر لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا تووشی پێکان بوو، لەو یارییە بێڵی شانی چەپی دووچاری لێك دەرهاتن بوو، بۆ ماوەیەك لە یارییەکانی ریال مەدرید و ئینگلتەرا دابڕا، بەڵام دواتر بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، لە پێکانەکەی چاك بووەوە و دەستی بە یاریكردن کردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، لە دوای یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا جود بێڵینگهام نەشتەرگەری بۆ ناكرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، سەرچاوەیەك لە یانەی ریال مەدرید ئاشكرایكردووە هیچ كام لە جود بێڵینگهام و براهیم دیاز نەشتەرگەرییان بۆ ناكرێت.

بەردەوام دەبن لە یاریكردن بە پۆشینی پارێزەری شان، بۆ ئەوەی پارێزراو بن و پێكانەكەیان خراپتر نەبێت.

جود بێڵینگهام

بێڵی لەگەڵ ئینگلتەرا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەشداری لە چوار یاریدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

چاوەڕوان دەكرێت جود و ئینگلاند لە یاری چارەكی كۆتایی رووبەڕووی سویسرا ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button