ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونیاتد بڕیارێکی شۆکهێنەر دەدات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نزیکەی چارەکێک لە کارمەندانی یانەکەی لە کارەکانیان دەردەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەدا مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا لەکۆی 1112 کارمەندی یانەکە 250 کارمەندیان لە کارەکانیان دووربخاتەوە.

گروپی ئینیۆس کە خاوەندارێتی زیاتر لە %25ی پشکەکانی مانچێستەر دەکات، دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە تەواوی خەرجییەکانی یانەکە و هەوڵی کەمکردنەویان دەدات.

سێر جیم راتکیلف دەیەوێت بە کەمکردنەوەی خەرجی لە زۆرینەی بەشاکەنی یانەکە چەند ملیۆن پاوەندێک پاشەکەوت بکات و لە پرۆژەی گەشەپێدانی یانەکە خەرجی بکاتەوە.

لەناو یانەکانی پرێمەرلیگ مانچێستەر بە 1112 خاوەن زۆرترین کارمەندە، لیڤەرپوول دووەمە و نزیکەی 1000 کارمەندی هەیە، چێڵسی 788 کارمەند، تۆتنهام 719 کارمەند ئارسیناڵ 649 کارمەند و مانچێستەر سیتی 520 کارمەندیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button