گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤیدیۆ | هۆکاری گریانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی سلۆڤینیا ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

لە سۆشیاڵ میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، دایکی بە هۆکاری گریانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی سلۆڤینیا لێکدراوەتەوە.

لە سۆشیاڵ میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پشووی نێوان دوو نیوە زیادکراوەکەدا کاتێک لەگەڵ یاریزانانی پۆرتوگاڵ دەستیان لە ملی یەکتری کردووە، چاوی بە دایکی دەکەوێت کە لەسەر پەیژەکانی یاریگا لەو یارییە ئامادەبوو، دەست بە گریان دەکاتەوە و بە قووڵی دەگری.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاتێک چاوی بە دۆلۆریس ئاڤیێرۆی دایکی دەکەوێت، دەست بە گریان دەکاتەوە، کە دایکی خۆشەویستترین کەسی ژیانی دۆنە و تەمەنی 69 ساڵانە و هەمیشە لە یارییەکان و بۆنەکاندا یاوەری کوڕەکەی دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی سلۆڤینیا لە نیوەی یەکەمی زیادکراو لێدانێکی سزای فەوتاند، بەڵام لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان کە پۆرتوگاڵ 3-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، دۆن یەکەم پێناڵتی جێبەجێکرد و گۆڵی کرد.

Watch: Cristiano Ronaldo and His Mother Burst Into Tears After He Misses Penalty During EURO 2024 Match Against Slovenia | Watch: Cristiano Ronaldo and His Mother Burst Into Tears After He Misses Penalty During EURO 2024 Match Against Slovenia

بابەتی زیاتر

Back to top button