عێراقکوردستان

هیران ئازاد ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت و دەچێتە قوە جەوییە

Yariga App

یاریگا-

هیران ئازاد ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت و بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە دەکات.

کەناڵی رابیعەی ریازی رایگەیاندووە، ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی قوەی جەویە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە راهێنەری وەرزی داهاتووی یانەی قوەی جەوی راهێنەرێکی توونسیە و لە چەند رۆژی داهاتوو ناوەکەی ئاشکرادەکەن، دەربارەی شەهاب لەیلی تونسی کە سەرەتای ئەم وەرزە راهێنەری شورته بوو، ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی رەتی کردەوە شەهاب ببێتە راهێنەری تیپەکە و ئەوان لەگەڵ راهێنەرێکی تری تونسی لە گفتوگۆدان.

هیران ئەحمەد یاریزانی کوردی یانەی دهۆک کە ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات، یەکەم گرێبەستی قوەی جەویە دەبێت بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەر چەندە ئەندامەکەی دەستەی کارگێڕی جەویە ئەوەی راگەیاند کە لە سەر داوای راهێنەری تازە یاریزان دەگوازینەوە تیپەکەمان بەڵام بە هۆی ئاستبەرزی هیران وایکردووە زوو گرێبەستی پێشکەش بکەین و بیگوازینەوە ریزی تیپەکەمان.

لە سەرەتای وەرزەوە ئەیوب ئەدیشۆ راهێنەرایەتی قوەی جەوی کرد و لە ناوەڕاستی قۆناخی دووەم بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو تا ئێستا رەزاق فەرحان راهێنەرایەتی تیپەکە دەکات کە لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button