ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: نیوکاسڵ یاریزانێكی چێڵسی بە 28 ملیۆن پاوەند گواستەوە

Yariga App

یانەی نیوکاسڵ یونایتد بەفەرمی گواستنەوەی لویس هاڵی یاریزانی چێڵسی راگەیاند.

هاڵ لە دڵی بەرگری یاری دەکات و وەرزی رابردوو بە خواستن هەر لە نیوکاسڵ یاری دەکرد، بەهۆی ئاستە باشەکەی، مەگپایس بڕیاریدا گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.

هاڵ لە یەکەم لێدوانیدا وتی

زۆر دڵخۆشم و جێگەی شانازییە کە درێژە بە کاروانی یاریکردنم بدەم لێرە، هاندەران ، راهێنەران و ستاف ویاریزانان سەرجەمیان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ کردووم و دەمەوێت ئەو چاکەیان بدەمەوە.

لویس پارساڵ لە 22 یاری نیوکاسڵ بەشداریکرد و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد. گواستنەوەکە بەرامبەر بە 28 ملیۆن پاوەند ئەنجامدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button