فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

ئەمشەو پۆگبا لە یاریی فڕەنسا و بەلجیکا ئامادە دەبێت

لەسەر داوەتنامەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو پۆگبا لە یاریی فڕەنسا و بەلجیکا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 ئامادە دەبێت.

ماڵپەڕی ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا بانگهێشتنامەیەکی بۆ پۆل پۆگبا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا ناردووە، بۆ ئەوەی ئەمشەو لە یاریی نێوان فڕەنسا و بەلجیکا لە ئەڵمانیا ئامادە بێت و پۆگباش داوەتنامەکەی قبووڵ کردووە و وابڕیارە ئەمشەو لەسەر پەیژەکانەوە سەیری یارییەکە بکات.

پۆگبا کە مانگی سێپتێمبەری رابردوو بەهۆی بەکارهێنانی ماددە وزەبەخشە قەدەخەکراوەکان لە یاریکردن سڕکرا، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەشێک لە یاریزانان و راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسا هەیە و مۆندیالی 2018 لەگەڵ دیدیێ دیشامپ جامی جیهانیان بۆ کەڵەشێرەکان بەدەستهێنا.

ئەمشەو کاتژمێر 19:00 فڕەنسا و بەلجیکا لە یاریگای مارکور شپێل ئارینا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 بەیەک دەگەن، کە لە مۆندیالی 2018 فڕەنسا بە بەشداریی پۆگبا لە بەلجیکایان بردەوە و پەڕینەوە یاریی کۆتایی و دواتر نازناوەکەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button