ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

“تیپێکی ترسنۆک و کارەساتبار” دوای ماڵئاواییکردنی ئیتاڵیا رۆژنامەکانی ئیتاڵیا چییان نووسیوه‌؟

Yariga App

یاریگا –

ئەوەی زۆرێک لە چاودێران و شارەزایان چاوەڕێیان دەکرد روویدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا زوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 کرد،دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی شازده‌ به‌ هەڵبژاردەی سویسرا دۆرا.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بە ووشه‌ زۆر توند به‌هێز هێرشیان كردۆته‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێتاڵیا، بەتایبەت ئه‌م ده‌رچوونه‌ دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر ئه‌و ساته‌ تێپه‌ری بۆ دووەمجار لەسەریەک لە مۆندیال به‌شداریان نه‌كرد.

رۆژنامەکان هەڵبژاردەی ئیتاڵیایان بە سەرۆکایەتی لوسیانۆ سپالێتی بە تیپێکی ترسنۆک وەسف کرد، کە ناتوانێت هەڕەشە لە گۆڵی رکابەر بکات یان زاڵ بێت به‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر و کۆنتڕۆڵی خێرایی یارییەکە بکات، وەک ئەوەی لە سەردەمی رۆبێرتۆ مانچینی لە یۆرۆی 2020 كردیان.

لاگازێتا دێلۆ سپۆرت چی نووسیه‌وه‌؟

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت لەبارەی دەرچوونەکەی ئیتاڵیا نووسیویه‌تی، دوور لە ئاستێکی تەواو کە سویسرییە پێشکەشی کردووە، ئیتاڵییەکان کەوتنە سەر چیمەنی یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، هەمان ئەو شوێنەی لە ساڵی 2006 ئەستێرەی چوارەمی خۆی لەسه‌ر درێسه‌كه‌ نه‌خشاند و بوونه‌ پاڵه‌وانی جیهان.

رۆژنامەکە  سەبارەت بە یارییەکە بڵاویكردۆته‌وه‌، پێویست بوو لە نێو ئەو عەقڵیەتەی کە هاوڕێکانی جیانلویجی دۆنارۆما یاریان پێدەکرد، گوێبیستی ئه‌و هاواربوونایه‌ ، دۆنا تاکە کەسە شایەنی رەخنە نییە، هەڵبژاردەی ئازۆری وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ نەچووبێته‌ ناو یاریگا، ئەوان سەریان لێ شێوا بوو، ترسان شایەنی دۆران بوون.

سکای سپۆرت نوسیویه‌تی: بژی سویسرا

سکای سپۆرتی ئیتالیا لە مانشێتی راپۆرتە تەکنیکییەکەیدا سەبارەت بە یارییەکە و نووسیه‌تی، ئەمە خراپترین وەشانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە لە یۆرۆی 2024، خراپتر لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان.

بێرگۆمی شرۆڤەکاری تایبه‌تی سكای سپۆرتی ئیتاڵی نووسیوتی،تیپەکە کارەساتبارە، زۆر خراپ یاریی كرد، تیپێکی خراپتر لە یارییەکانی رابردوو، کوالیتی نه‌بوو، هیچ کۆنتڕۆڵێکی نه‌بوو، زۆر نەرێنی بوون.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی چی پێویستە لەم تیپەدا بگۆڕدرێت؟، بێرگۆمی یاریزانی پێشوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا وەڵامی دایەوە و گوتی، هەموو شتێک پێویستە بگۆڕدرێت، هیچی باشی نیه‌.

تۆتۆ سپۆرت:شه‌رم. کارەساتی ئیتاڵیا:

رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرترش هێرشی توندی كردۆته‌ سه‌ر هه‌ڵبژادره‌ی ئیتاڵیا و نووسیویه‌تی ، شه‌رمه‌ ئیتاڵیا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌وێت، سویسرا لە پاڵەوانێتی ئەوروپا دەرمان دەکات، لە بەرلین ئازۆریەکان بەر بنی بەرد کەوتوون.

کۆریێر دیلۆ سپۆرت: “تیپێک بێ قاچ و بێ ڕۆح”

رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرت دوای یارییەکە بە قێزەونترین ووشه‌ هێرشی کردە سەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و رایگەیاند، ئێمە تیپێکی بێ قاچ و بێ رۆحین کە تەسلیمی سویسرایه‌ك بووین، پڕ لە ئارەزوو و بوێری بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی پێشبڕکێیەکی لەو شێوەیە ئارەزوو و بوێرییە، بەڵام ئازۆرییەکان ئاره‌زووی هیچیان نه‌بوو، تیپەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە شێوەیەکی نه‌رێنی یاریی کرد.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆی نۆ هەوڵدا تەنها تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد، مەترسیدارترین هەلیش لە لایەن بەرگریکاری سویسرییەوە بوو، ئیتاڵیا هیچی نه‌كرد.

رۆژنامەکە درێژەی بە رەخنە و هێرشە توندەکانی دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، پاڵەوانی رابردوو نەیتوانی لە یاریگا ئامادە بێت، ئاستەکە ترسناک بوو و چاوەڕێی کۆتایی یارییەکە بووین.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ لێدوانی سپالێتی دۆنارۆمای  بڵاوكردۆته‌وه‌، راهێنه‌ری ئیتاڵیا ده‌ڵێت: نەمانتوانی مامەڵە لەگەڵ گۆڵ بکەین، زۆرێک لە یاریزانەکان فشاریان نەدەکرد، هەنگاویان نەناوە و جوڵەی باشیان نەکرد، بەدڵنیاییەوە پێویستمان بە خێرایی و كوالێتی زیاتربوو.

هه‌روه‌ها جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێز داوای لێبوردنی له‌هەموو ئیتاڵییەکان کرد و گوتی، ئێمە بۆ ماوەی 90 خولەک له‌هەموو شتێکمان کەم بوو، هانده‌رانمان بێهیوا کرد، شایەنی بردنەوە نه‌بووین، ئەوە دۆڕانێکی قورسە دەبێت قبوڵ بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button