گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V سلۆڤاکیا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەم ئێوارەیە لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 ئینگلتەرا و سلۆڤاکیا لە یاریگای ڤێڵتێنس رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

رەنگە هەردوو هەڵبژاردەکە باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش نەکردبێت، بەڵام ئینگلتەرا بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم سەرکەوت و بەرامبەر هەڵبژاردەکانی سڕبیا، دانیمارک و سلۆڤینیا نەدۆڕا. گارێس ساوسگەیت، راهێنەری سێ شێرەکان روونیکردووەتەوە، هەوڵ بۆ دەرخستنی باشترین ئاستی یاریزانانی دەدات. کیران تریپیێر جەختیکردەوە، ئەمجارە توندتر یاری دەکات و هەوڵی دروستکردنی زۆرترین دەرفەتی گۆڵ دەدەن. ئینگلیزەکان دەیانەوێت بۆ چوارەم جار لەسەر یەک بگەنە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییە گەورەکان.

سلۆڤاکیا لە قۆناخی کۆمەڵەکان بردنەوەیەکی شۆکهێنەری بەسەر بەلجیکا تۆمار کرد، بەڵام دواتر 1-2 بە ئۆکراینا دۆڕا و لە دوا یاریشدا بەرامبەر رۆمانیاش یەکسانبوو و توانی بە پلەی سێیەم بپەڕێتەوە. کوڕانی فرانچێسکۆ کالزۆنا، خەون بە گەیشتن بۆ قۆناخی هەشتی یۆرۆ دەبینین، چونکە هەرگیز قۆناخی 16یان نەبڕیوە، لەوەتەی لە ساڵی 1993 بووە وڵاتێکی سەربەخۆ.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئینگلتەرا

پیکفۆرد

وۆڵکەر، ستۆنس، گێی، تریپیێر

ماینۆ، رایس

ساکا، بێڵینگهام، گۆردن

کەین

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): فۆدن، گالاگێر، گێی، تریپیێر

سلۆڤاکیا

دوبراڤکا

پێکاریک، ڤاڤرۆ، شکرینیار، هانتسکۆ

کوچکا، لۆبۆتکا، دوودا

شرانز، بۆژێنیک، هاراسلین

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): دوودا، شرانز

راهێنەران چی دەڵێن؟

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا

فشاری سلۆڤاکیا زۆر بەرزە و لەڕووی بەرگرییەوە زۆر توندن. تەنیا بە دروستکردنی فشار دەتوانین بیانبڕین. یارییەکی زۆر قورس دەبێت و کەس ناتوانێت پێشبینی ئەنجامەکە بکات. پێویستە ئاستی راستەقینەی خۆمان بدۆزینەوە و بڕوامان وایە دەتوانین بیدۆزینەوە. ئێمە بۆ بردنەوەی نازناوەکە لێرەین، دەمانەوێت لە ئاستێکی بەرز یاری بکەین و بتوانین بەسەر بەهێزترین رکابەران سەربکەوین.

فرانچێسکۆ کالزۆنا، راهێنەری سلۆڤاکیا

لەوەتەی بوومەتە راهێنەری ئەم تیمە، یاریزانان هەموو شتێکیان بۆ سەرخستنی کردووە. هەرگیز نەمانهێشتووە، تیمی رکابەر بە ئارەزووی خۆی یاری بکات. بەڕاستی ئەستەمە بتوانم سنووری تواناکانم دابنێم، بەڵام دەزانین ئینگلتەرا تیمێکی بەهێزە و ئاسان نییە بەرامبەری یاری بکەیت.

ئینگلتەرا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی ئینگلتەرا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سلۆڤاکیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی سلۆڤاکیا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی پێنجەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button