کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی نوێی دەرکرد

بڕیارێک لە بەرژەوەندی لاوان و تازەپێگەیشتووان درا

Yariga App

یاریگا-

دوای ماوەیەک دابڕان، ئەمڕۆ شەممە ( 29ـی حوزەیران / یۆنیۆی 2024 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد.

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد کە تیایدا چەندین بریار و راسپاردەی نوێی تایبەت بە خولەکانی کوردستانی دەرکرد، لە وەرزی نوێدا بڕیاردرا سەرۆکی یانەکان ناتوانن ببنە سەرپەرشتیاری تیپەکانیان، یانەکانی نایاب و پلە یەکی کوردستانیش ناچارکراون بەشداری خولەکانی ژێر 20 ساڵان و 18 ساڵانی کوردستان بکەن.

سەرجەم بڕیار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

1_ هەر یانەیەکی بەشدار لە خولی ژێر ( 17 _ 20 ) ساڵانی کوردستان، دەتوانێ سوود لە ( 5 ) یاریزانی دەرەوەی شاری خۆی ببینێت بە مەرجێک سەرجەمیان کورد بن، هیج یانەیەک بۆی نیە زیاتر لەو رێژەیە یاریزان بهێنێتە یانەکەی .

2_ هەر راهێنەرێک راهێنەرایەتی یانەیەکی خولی نایابی کوردستان بکات دەبێت بڕوانامەی A یاخود B هەبێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێ راهێنەری یانەی نایاب بکات.

3_ هەر راهێنەرێک راهێنەرایەتی یانەیەکی پلە یەکی کوردستان بکات پێویستە بڕوانامەی B یاخود C بەرەو سەرەوەی هەبێت، بەپێجەوانەوە ناتوانێ راهێنەرایەتی یانەی پلە یەک بکات.

4_ هەر راهێنەرێک راهێنەرایەتی یانەیەکی پلە دوو وەربگرێت پێویستە بڕوانامەی B کوردستانی بەرە و سەرەوەی هەبێت، بەپێچەوانەوە ناتوانێ راهێنەرایەتی پلە دوو بکات.

5_ راهێنەری یانەکانی بەشداربوو لە خولی فوتساڵی کچان پێویستە بڕوانامەی ئاستی یەکی ئاسیایی هەبێت لە فوتساڵ، بە پێچەوانەوە ناتوانێ راهێنەرایەتی بکات.

6_ راهێنەری گۆڵپارێزانی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان پێویستە بڕوانامەی راهێنەرایەتی گۆڵپارێزیان هەبێت، بە پێچەوانەوە ناتوانن راهێنەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولێکی تایبەت بە راهێنەرانی گۆڵپارێزان دەکاتەوە.

7_ مەرجە یانەکانی بەشداربوو لە خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان بەشداربن لە خولی ژێر 17 ساڵانی کوردستان و خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان، ئەم بڕیارەش بۆ وەرزی 2024_2025 جێبەجێ دەکرێت.

8_ مەرجە یانەکانی خولی نایاب و خولی پلە یەکی کوردستان بەشداری جامی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەم بڕیارەش لە وەرزی 2024_2025 جێبەجێ دەکرێت.

9_ سەرۆکی یانەکان ناتوانن ببنە سەرپەرشتیار ، مەرجە سەرپەرشتیاری تیپ یاریزانی پێشووتری خولەکانی عێراق یاخود خولەکانی کوردستان بێت یان بڕوانامەی راهێنەرایەتی C ئاسایی هەبێت یاخود ناوبژیوانی پێشووتری پلە یەکی عێراق و کوردستان بووبێت.
10_ بڕیاردرا بە نەمانی پۆستی بەڕێوەبەری تیپ لەسەرجەم خولەکانی کوردستان .

11_ ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی یانەکان بۆ چاککردنی یاریگاکانیان پێش ئەوەی خولەکانی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

12_ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو 2\7\2024 دوا کاتە بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی یاریزانانی ( کشوفات)ـی خولی ژێر 20 ساڵانی پلە یەکی کوردستان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button