ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەداری ئەستێرەیەک دەبێت

بە خواستن یاخود بەهەمیشەیی رێگە بە چوونە دەرەوەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەداری ئانسو فاتی ببێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیامەکەی پێدەگەیێنن.

تۆڕی کادێنا سێر بڵاویکردووەتەوە، هاسنی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا داوای لە دەستەی کارگێڕی کردووە، رێگە بە چوونە دەرەوەی فاتی بدەن، چونکە پێویستی پێی نییە.

لە وەرزی رابردوودا فاتی بە خواستن پەیوەندی بە برایتن کرد، هەرچەندە چاوەڕوانییەکی زۆری لێدەکرا، بەڵام بەهۆی پێکان، نەیتوانی زۆر بەشداری لە یارییەکاندا بکات و لەکۆی 30 یاریدا، تەنیا بەشداری لە 1058 خولەکدا کرد.

دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ یاریزانە 21 ساڵییەکدا کردووە و پێی راگەیاندووە، بە نیازن جارێکی دیکە بە خواستن بیدەنە یانەیەکی دیکە، یاخود بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەستبەردار دەبن.

گرێبەستی ئێستای فاتی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت. یاریزانە ئیسپانییەکە بەرهەمی ئەکادیمیای لا ماسیاییە، هەرچەندە سەرەتا بە شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی دادەندرا، بەڵام ئێستا هاوکێشەکە تەواوگۆڕاوە و دەیانەوێت دووریبخەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button