دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس و بارسا ململانێ لەسەر ئەرجەنتینییەک دەکەن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن دوا ئۆفەر پێشکەش بە یاریزانێکی پۆرتوگالی دەکات و بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینییان، میونشن بەرگریکارێک دەگوازێتەوە و یوڤێنتوسیش لاوێکی سەرسووڕهێنەر دەگوازێتەوە دەوێت…

بارسێلۆنا نیازی پێشکەشکردنی ئۆفەری بە جۆشوا کیمیچ، یاریزانی بایرن میونشن نییە، بەڵکو چاودێری ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن و میکێل مێرینۆ، یاریزانی ریال سۆسیداد دەکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان کار لەسەر گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دەکەن – کۆت ئۆفساید

بایرن میونشن دوا ئۆفەری بەبڕی 39 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جواو پاڵینیا پێشکەشی فولهام کردووە. یاریزانە پۆرتوگالییەکە بە زارەکی لەگەڵ میونشن رێککەوتووە – سکای دۆچلاند

یوڤێنتوس چاودێری ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری ئاتاڵانتا دەکات – دەیلی مەیڵ

بایرن میونشن گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن دەستپێکردووە، تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە – سکای دۆچلاند

وێستهام ئامادەیە بڕی 35 ملیۆن پاوەند پێشکەشی وۆلڤز بکات، تاوەکو رێگە بە چوونە دەرەوەی ماکس کیلمان بدات – گاردیان

فولهام کار لەسەر فرۆشتنی ویلیان، بۆبی دێ کۆردۆڤا-رید دەکات، دووشەممە گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت – ستاندارد

گفتوگۆکانی نێوان مانچێستەر یونایتد و ئێریک تێن هاخ بە دروستی بەڕێوەدەچن – سکای سپۆرتس

چێڵسی نایەوێت بەکەمتر لە 37 ملیۆن پاوەند دەستبەداری رۆمێلو لوکاکو ببێت، میلان و ناپۆلی بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکییەکە ئامادەن – جیانلوکا دی مارزیۆ

ئەیسی میلان دەیەوێت تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆما بگوازێتەوە، گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

نیوکاسڵ یونایتد گەشبینن بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئالێکساندەر ئیساک، سەرەڕای گرنگییەکانی چێڵسی – گیڤ می سپۆرت

 

تۆتنهام هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئارچ گرەی، بەرگریکاری لیدز یونایتد دەدات – تۆک سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button