دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر یونایتد نرخی گرینوودی بۆ فەڕەنسیەکان دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە نیازە وەبەرهێنانێکی باش بە مەیسن گرینوودەوە بکات لە سەروبەندی ئەو داخوازیانەی بۆ یاریزانەکەی هاتوونەتە پێش.

گرینوود کە دوای کێشە یاساییەکانی لە ئینگلتەرا بە خواستن لە سێپتەمبەری 2023 نێردرایە یانەی خیتافی، لەو یانە وەرزی رابردوو لە 33 یارییدا توانی 8 گۆڵ بکات لەگەڵ 6 ئەسیست و لە کۆتاییشدا بە باشترین یاریزانی خیتافی دەستنیشانکرا بۆ هەمان وەرز.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس سانتی ئاونا، ئێستا یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لەو گرینوود هاتوونەتە پێش و خودی یاریزانەکەیش زۆر حەز دەکات پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە مانچێستەر یونایتد لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە 22 ساڵانەکەی داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو هەواڵ لە میدیا ئینگلیزیەکان بڵاوبووەوە کە مان یو دەیانەوێ بە تەواوەتی لەگەڵ مەیسن یەکلاببنەوە و بیفرۆشن.

مەیسن گرینوود سەرئێشە بۆ مانچێستەر یونایتد دروستدەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button