گرنگترینیۆرۆی 2024

راهێنەری پۆرتوگال: حه‌زمان له‌ دۆران نیه‌

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ده‌ڵێت:  تیپەکەم حەزی لە دۆڕان نییە، ئامانجه‌كه‌مان پێكا به‌یه‌كه‌می گروپه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتین

مارتینێز بۆ رۆژنامەی ئۆجۆگۆی پۆرتوگالى گوتی، گۆڵی یه‌كه‌م  کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئێمە هەبوو کاتێکی زۆری پێچوو تا رێگایه‌كمان دۆزیه‌وه‌ بۆ شێوازی یاریكردن به‌رامبه‌ر تیپێكی به‌هێز له‌سه‌ر ئاست هێلی به‌رگری.

ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌ك یارییه‌كانی تر به‌هێز نەبووین، بۆ جۆرجیا یاریی کۆتایی بوو، به‌ڵام بۆ  ئێمە تەنها هەنگاوێکی پێش قۆناخی 16 بوو، بەڵام ئەوە بەشێک بوو لە ئەنجامی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان.

سەبارەت به‌ دۆرانه‌كه‌ش گوتی: ئێمە گۆڕانکاری زۆرمان کردووە سەرنجمان لەسەر ئامادەکردنی سەرجەم یاریزانەکان بوو، ئێستا زیاتر ئامادەکاریمان کردووە، چه‌ند یاریزانێكمان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، ئامانجمان نەبوو، بەرامبەر جۆرجیا بەکاریان بهێنین، چونکە ئێمە لە پلەی یەکەمی گروپەکەدا بووین و ئامانجەکەمان بەدەستهێنا.

لە کۆتاییدا گوتی، رێگەیەکی قورسمان له‌ پێشه‌ بۆ ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو، چونکە ئێمە حەزمان لە دۆڕان نییە، ئەمە یەکەم یاری فەرمییە کە دۆڕاوین، بەڵام ئامادەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button