گرنگترینیۆرۆی 2024

رۆناڵدۆ بەر لە یارییەکە چی بە کڤارا گوتووە؟

کڤارا هەموو شتێک لەبارەی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجیا یارمەتی تیمەکەیدا بگاتە قۆناخی 16 و خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەرامبەر پۆرتوگالی بەدەستهێنا.

کڤارا گۆڵی یەکەمی جۆرجیای لە خولەکی دووەمدا کرد و پۆرتوگالی شۆک کرد، لە کۆتا 15 خولەکی یارییەکەش، یاریگای جێهێشت و تەواوی هاندەرانی جۆرجیا لە نێو یاریگادا، ناوی کڤارایان دەگووتەوە.

ئەستێرەکەی ناپۆلی زۆر بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرسامە و بەر لە یارییەکە روونیکردەوە، یاریکردن بەرامبەر رۆناڵدۆ خەونە و هیوادارم درێسەکەی بەدەستبهێنم.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2013 سەردانی ئەکادیمیاییەکی تۆپی پێی لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا کرد، ئەوکاتە کڤارا یاریزانی ئەو ئەکادیمیایە بوو.

ئێستا درێسی رۆناڵدۆم هەیە، هەروەها توانیمان بگەینە قۆناخی داهاتوو، ئەمە باشترین رۆژە لە ژیانی جۆرجییەکان. هەمووان زۆر دڵخۆشن، ئێستا مێژوومان دروستکرد، کەس بڕوای نەدەکرد لە پۆرتوگال دەبەینەوە.

کڤارا باسی دیدارێکی کورتی خۆی و رۆناڵدۆ بەر لە یارییەکە دەکات

بەر لە یارییەکە قسەم لەگەڵ رۆناڵدۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستم، هەرگیز بڕوام نەدەکرد، رۆناڵدۆ بێتە لام و قسەم لەگەڵ بکات، بەڕاستی کەس و یاریزانێکی زۆر شکۆدارە، بۆیە رۆناڵدۆ لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا، کەسێکی شکۆدارە. رێزێکی زۆر لە رۆناڵدۆ دەگرم، یەکێکە لە باشترین یاریزانانی جیهان، بەڕاستی کەسێک بەر لە یارییەکە بێتە لات و قسەت لەگەڵ بکات، ئەمە شتێکی زۆر گەورەیە و یارمەتیدام ئاستێکی باش پێشکەش بکەم.

هەڵبژاردەی جۆرجیا لە قۆناخی 16 بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکات و پۆرتوگالیش بەرامبەر سلۆڤینیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button