ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

بۆچی فۆدن کامپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای جێهێشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

هۆکاری گەڕانەوەی فیڵ فۆدن بۆ بەریتانیا و جێهێشتنی کامپی هەڵبژاردەکەی ئاشکرا دەبێت.

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەرا رایگەیاند؛ فیڵ فۆدن بەهۆی بارودۆخێکی خێزانی کامپی هەڵبژاردەکەی جێهیشتووە و گەڕاوەتەوە بەریتانیا.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو ئەستێرەکەی ئینگلاند لە کۆتا یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 یاریکرد و هەڵبژاردەکەی بە پلەی یەکەم خۆی گەیاندە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ نیشتمانەکەی ئەوەیە، ناوبراو بۆجاری سێیەم دەبێت بە باوک، ویستوییەتی لەوکاتەدا لەگەڵ خێزانەکەی بێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، فۆدن بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە رۆژی یەکشەممە ئامادە دەبێت و بەر لە یارییەکە دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی سێیەم شانبەشانی سڕبیا، دانیمارک و سلۆڤینیا یاریکرد، یارییەکی بردەوە و دوو یاریش یەکسانبوو، بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ و بە پلەی یەکەم بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button