عێراقکوردستان

سەمیر بابۆ: هیچ ئامادەکاریەکمان بۆ یارییەکەی نەجەف نەکردووە

Yariga App

یاریگا-

راهێنەری هەولێر دەڵێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەجەف ئامادەکاریمان نەکردووە و داوادەکەم هاندەران پاڵپشتی تیپەکە بن.

سبەی لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەجەف یاری دەکات، ئەمڕۆش هەولێر دوایین مەشقی خۆی بۆ یارییەکە کرد و سەمیر بابۆی راهێنەریش دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی:

دەمەوێ راستگۆبم لەگەڵتان هیچ ئامادەکاریەکمان بۆ یاریەکەی نەجەف نەکردووە بە هۆی نزیکی یاری دهۆک و کە تەنیا دوو رۆژمان لە بەردەم بووە، لەو ماوەیە هەوڵمانداوە کار لە سەر گەڕانەوەی توانای جەستەیی یاریزانەکان بکەین و نەمانتوانیوە مەشقی تەواو بکەین، بۆ ئەم یارییەش دووبارە لە توانای چەند یاریزانێک بێبەش دەبین بەڵام ئەمە نابێتە رێگر لە بەردەم ئامانجەکمان کە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، داوا لە هاندەرانی هەولێریش دەکەم وەک هەموو کات پاڵپشتی تیپەکە بن ئەوان هەمووکات ژمارە 12 بوونە لە یاریگا و زۆر بەباشی هانی یاریزانەکان دەدەن.

 

هەولێر 36 خاڵی هەیە لە خانەی 14ەـمی ریزبەندیەکە یە و نەجەفیش بە راهێنەرایەتی عەبدولغەنی شەهد بە 62 خاڵ لە خانەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button