عێراقکوردستان

سەرهەنگ موحسین دەگەڕێتەوە هەولێر

Yariga App

یاریگا-

سبەی چوارشەممە ( 26ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێدەکات و سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێز جارێکی تر دەگەڕێتەوە هەولێر.

لە کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، هەولێر پێویستی بە سەرکەوتنە بۆ دوور کەوتنەوە لە خانەکانی دواوە و نەجەفیش  کە باشترین یانەی قۆناخی دووەمی خولەکە تەنها یەک یاری لەم قۆناخە شکستی هێناوە ئامانجی نزیکبوونەوەی زیاترە لە خانەکانی پێشەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشداری یەکێک لە پاڵەوانێتیە ئاسیایی یەکان یاخود عەرەبیەکان بکات.

بۆ ئەم یارییە مستەفا قابیل یاریزانی هەولێر بە هۆی پەیوەندیکردن بە ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و محەمەد موحسین بە هۆی پێکان و عەلی شاخەوانیش بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانی دادەبڕێن، هەولێر توانای هەر یەک لە یاریزانانی پیشەگەر لویس ئیدوارد و هیلیۆ مۆنتێڕۆی بۆ دەگەڕێتەوە کە لە یاری پێشووتر دابڕابوون، سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی نەجەفیش کە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات جارێکی تر دەگەڕێتەوە هەولێر و لە یاریگای فرانسۆ هەریڕی بەرامبەر یانەکەی پێشووتری یاری دەکات کە 17 ساڵ گۆڵپارێزی زەرد پۆشانی قەڵا و منارە بوو.

مێژووی رووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە لە بەرژەوەندی نەجەفە.

هەولێر و نەجەف لە مێژوودا 49 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، 16 بردنەوە بۆ هەولێر و 21 بردنەوەش بۆ نەجەف بووە و لە 12 یاریشدا یەکسان بوونە، هەولێر 53 گۆڵی لە نەجەف کردووە و نەجەفیش 74 گۆڵی تۆمار کردووە، یەکەم یاری نێوانیان لە 7\4\1975 بوو لە یارییەکانی خولی پلە دووی عێراق کە تیایدا نەجەف بە ئەنجامی 2_0 سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button