ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی نوێکرانەوەی گرێبەستەکەی تێن هاخ ئاشکرا دەکرێت

فەلسەفەی هۆڵەندییەکان لە ئۆڵدترافۆرد درێژە دەکێشێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەگەڵ ئێریک تێن هاخ واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تێن هاخ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێدەکاتەوە، هەردوولا نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، لەم هەفتەیە هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەچێتە قۆناخی کۆتایی، مەرجەکان یەکلایی دەکەنەوە و واژۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، گۆڕانکاری لە ستافی یاریدەدەرەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەکرێت، رود ڤان نیستڵڕۆی هۆڵەندی و ئەفسانەی یانەکە، نزیکترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی یاریدەدەری تێن هاخ.

تێن هاخ لە هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کردووە، لە 114 یاری سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە، 68 یاری بردووەتەوە، 15 یاری یەکسانبووە و 31 یاریش دۆڕاوە.

نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button