گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری هۆڵەندا – نەمسا؛ کوڕانی رانگنیک تەنیا بە بردنەوە رازین

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

هۆڵەندا چاوی لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی چوارەمە و نەمساش دەیەوێت بلیتێکی گەرەنتیکراوی قۆناخی داهاتوو بەدەستبهێنێت.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

کۆمەڵەی چوارەم پڕە لە ئەگەر و ئەمشەو دوا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوەدەچێت. هۆڵەندا و نەمسا بە بردنەوە گۆڕانکاری گەورە لە کۆمەڵەکەدا دروست دەکەن. هۆڵەندا یاری یەکەمی لە پۆڵەندا بردەوە و دواتر بەرامبەر فەڕەنسا یەکسانبوو. هەرچەندە رۆناڵد کومان، راهێنەری پرتەقاڵی پۆشەکان زۆر بە ئاستی تیمەکەی رازی نییە، بەڵام نەدۆڕان بۆ تیمێکی وەک هۆڵەندا گرنگە.

لەلایەکی دیکەوە، نەمسا دوای دۆڕانی 1-0 بەرامبەر فەرەنسا، لە یاری دووەمدا بەهێزەوە گەڕایەوە و 3-1 لە پۆڵەندای بردەوە. مارکۆ ئاڕناتۆڤیچ، ئەستێرەی نەمسا دەڵێ؛ دەبێ خۆمان وەک تیمێکی گەورە بسەلمێنین و بگەینە قۆناخی داهاتوو. رێکۆردێکی خراپی نەمسا بریتییە لەوەی؛ لە حەوت یاری رابردوودا هیچ یارییەکی لە هۆڵەندا نەبردووەتەوە. دوا سەرکەوتنی بۆ ساڵی 1984 دەگەڕێتەوە. رەنگە ئەمشەو کاتێکی گونجاو بێت بۆ گۆڕینی مێژوو و هاوکێشە ئاڵۆزەکان.

ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێکهاتەی پێشبینیکراو

هۆڵەندا

ڤێربروغن

دومفریس، دی ڤرێی، ڤان دایک، ئاکێ

سخاوتن، سیمۆنس، رێندەرس

فریمپۆنگ، دێپای، خاکپۆ

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): سخاوتن، فێرمان

نەمسا

پێنتز

پۆش، دانسۆ، لینهارت، مڤاینوو

سێیڤاڵد، لایمەر، ڤیمەر، باومگارتنەر، سابیتزە

گریگۆریچ

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): ئارناتۆڤیچ، باومگارتنەر، دانسۆ، لایمەر، مڤاینوو، ڤیمەر، ڤۆبەر

راهێنەران چی دەڵێن؟

رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندا

دەزانین یارییەکی قورس دەبێت، چونکە ناتوانیت نەمسا بە کەم بزانیت، بە تایبەت کاتێک فشارت لەسەر دروست دەکەن، بۆیە دەبێ تەواو خۆمان ئامادە بکەین و سەرنج لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دابنێین. دەبێ کار لەگەڵ کۆنتڕۆڵ کردنی یارییەکە بکەین، چونکە بە تۆپی درێژ دەتوانن کێشەمان بۆ دروست بکەن و لە هەمووی گرنگتر، فشارمان بخەنە سەر.

راڵف رانگنیک، راهێنەری نەمسا

یاری نەکردنی گێرنۆت تراونەر، کێشەمان بۆ دروست دەکات، چونکە لە 60 خولەکی بەرامبەر پۆڵەندا، یارییەکی زۆر باشی کرد. بەڵام ئەمشەو یاری ناکات. دەزانین هۆڵەندا شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە، کۆنتڕۆڵکردنی تۆپییان خۆشدەوێت، دەیانەوێت چارەسەری خێرا بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، حەز دەکەن ناوازە و ئاسان بەدەستبن. بۆیە دەبێ زوو تۆپ وەربگرین و کێشەیان بۆ دروست بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button