عێراق

هەر گرێبەستێک بۆ ئەیمەن حوسێن بێت رەتدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا-

بۆ لە مەودوا هەر گرێبەستێک بۆ ئەیمەن حوسێن بێت ڕەتدەکرێتەوە چونکە یاریزانەکە یانەی داهاتووی دیاریکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا عێراقیەکان ئەیمەن حوسێن یاریزانی قوەی جەوی و هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە خوری قەتەڕی بۆ وەرزی داهاتوو، ئەیمەن بە هەموو وردەکارییەکانی ناو گرێبەستەکەی خوڕی قەتەڕی رازی بووە وەرزی داهاتوو یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات لە خولی قەتەڕی، بۆیە دوای ئەوە هەر گرێبەستێکی تر بۆ هێرشبەرە عێراقیەکە بێت رەتدەکرێتەوە چونکە ئەیمەن چاوەڕێی تەواو بوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات و دواتر گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت، یەکێک لە هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی ئەیمەن بە یانە قەتەڕیەکە ئەوەیە کە خوڕ رێگایان داوە ئەیمەن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات.

ئەیمەن حوسێن تا ئێستا گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە بە تۆمار کردنی 26 گۆڵ و بە جیاوازی هەشت گۆڵ لەپێش هەریەک لە عەلائەدین دالی سوری یاریزانی یانەی نەفتی میسان و مەحمود مەواسی سوری یاریزانی شوڕتە کە 18 گۆڵیان هەیە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button