ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئەمڕۆ رۆژی لەدایکبوونیەتی؛ 37 راستی و زانیاری لەبارەی لیۆنێل مێسی بزانە

دیاری تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆ هەوادارانی لیۆ مێسی

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی تەمەنی بووە 37 ساڵ، بەمبۆنەیەوە تۆڕی وەرزشی یاریگا 37 راستی و زانیاری لە بارەی پاڵەوانی جیهان بڵاودەکاتەوە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە چەند هاتریکی کردووە؟ چەند جار بە کارتی سوور دەرکراوە؟ چەند نازناوی بەدەستهێناوە؟ چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشی دیکە.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی لەگەڵ نازناوی جامی جیهانی، دۆحەی پایتەختی قەتەر.
  1. مێسی 672 گۆڵی لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە، هیچ یاریزانێک بە ئەندازەی مێسی گۆڵی بۆ یەک یانە نەکردووە. ریکۆردی پێشووتر بە ناوی پێلێ بوو. ئەفسانە بەرازیلییەکە 643 گۆڵی لەگەڵ سانتۆس کرد بوو.
  2. مێسی 837 گۆڵی لە کاروانی وەرزشیدا کردووە، 672 لەگەڵ بارسێلۆنا، 32 لەگەڵ پاریس سانجێرمان، 25 لەگەڵ ئینتەر مەیامی، 108 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
  3. لە ساڵی 2012 مێسی 91 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بارسێلۆنا کرد. بووە باشترین گۆڵکاری ساڵ و تاوەکو ئێستا کەس ریکۆردەکەی نەشکاندووە. پێشتر گێرد مولەر لە ساڵی 1972 85 گۆڵی لە ساڵێکدا کردبوو.
  4. مێسی لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا زۆرترین گۆڵی کردووە. گۆڵەکەی بەرامبەر ستراسبۆرگ، 496مین گۆڵی مێسی بوو لە کاروانی وەرزشیدا، توانی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەوێت.
  5. پاڵەوانی جیهان هەشت باڵۆندۆری بەدەستهێناوە، دوو خەڵات زیاتر لە یاریزانانی دیکە. هەروەها لە ساڵانی 2009 ,2010 ,2011 ,2012 , 2015, 2019 و 2021 و 2023 بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان کرا.
  6. مێسی تاکە یاریزانی خەڵاتی تۆپی زێڕین دوو جار لە مۆندیال بباتەوە. لە مۆندیالی 2014 بۆ یەکەمجار خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و دواتر لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، جارێکی دیکە بەدەستهێنا.
  7. مێسی لە شەش جاری جیاواز زیاتر لە 50 گۆڵی لە وەرزێکدا کردبوو. لە وەرزی 2011-12 مێسی 73 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کرد. سەرەڕای ئەمەش بارسا نەیتوانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەو وەرزەدا بباتەوە.
  8. دانیشتووی نوێی مەیامی 672 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا کردووە، ئەمەش زیاترە لەو دەنگانەی جۆرج دەبڵیو بۆش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر ئال گۆرێ لە فلۆریدا بەدەستی هێنابوو.
  9. مێسی لە تەمەنی 13 ساڵان پەیوەندی بە لاماسیاوە کرد. یەکەمجار لە ساڵی 2004 بەشداری لە یارییەکی فەرمی بارسێلۆنادا کرد و دواتر 35 نازناوی لەگەڵ کاتالۆنیا بەدەستهێنا.
  10. مێسی 108 گۆڵی لەگەڵ ئەرجەنتین کردووە، تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ 130 گۆڵ و عەلی دایی 109 گۆڵ زیاتر لە مێسی گۆڵیان کردووە.
  11. لە مۆندیالی 2022 مێسی گۆڵی لە قۆناخەکانی کۆمەڵەکان، 16، هەشت، پێشکۆتایی و یاری کۆتایی کرد. مێسی لە دوای مۆندیالی 1986 بووە یەکەم یاریزان لە تەواوی قۆناخەکانی مۆندیال، گۆڵ بکات.
  12. مێسی هەشت هاتریکی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە.
  13. مێسی تەمەنی 10 ساڵان کێشەی گەشەی جەستەیی هەبوو، ئەمەش ترسێکی زۆری لای دایک و باوکی دروست کردبوو، بەوەی مێسی چیدیکە باڵای درێژ نابێت. بەڵام لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا، چارەسەری پزیشکی بۆ کرا و درێژی باڵاکەی گەیشتە 170 سانتیمەتر.
  14. درێژی باڵای مێسی پێنج سانتیمەتر لە باڵای رێژەیی دانیشتوانی ئەمریکای لاتین کورتترە.
  15. مێسی لە کۆمەڵێک یاریزانە کەمە کە سێ نازناویان لە وەرزێکدا بەدەستهێناوە. مێسی لە وەرزی 2008-09 سێ نازناوی لەگەڵ بارسێلۆنا بردەوە و لە وەرزی 2014-15 جارێکی دیکە دووبارەی کردەوە.
  16. مێسی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی 2008ی بیجینی بردەوە. لە کۆی پاڵەوانیەتییەکە دوو گۆڵی کرد و لە یاری کۆتاییدا بە تاکە گۆڵی ئانخێل دی ماریا لە نایجێریایان بردەوە.
  17. بە گشتی، لیۆ مێسی 57 هاتریکی لە کاروانی وەرزشیدا کردووە. 48 بۆ بارسێلۆنا نۆ هاتریکیش بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
  18. مێسی 7.2%ی کۆی گۆڵەکانی بارسێلۆنای لە مێژوودا کردووە. 672 گۆڵ لە کۆی 9,322 گۆڵ. بۆ زانیاریت بارسێلۆنا 124 ساڵە دامەزراوە و مێسی تەنیا 17 ساڵ یاری بۆ یانەکە کردووە.
  19. سەرەڕای تۆمارکردنی 837 گۆڵ لە کاروانی وەرزشیدا، مێسی هەرگیز نەیتوانیوە گۆڵ لە یەکەم خولەکی یارییدا بکات.
    لیۆنێل مێسی
    تەواوی گۆڵەکانی مێسی لە 90 خولەکی یاریدا.
  20. لە مانگی ئابی 2005، لیۆنێل مێسی بە کارتی سوور لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرایە دەرەوە. ئەوکات تەمەنی 18 ساڵ بوو. بە درێژایی کاروانی وەرزشی لیۆنێل مێسی سێ جار کارتی سووری وەرگرتووە.
  21. بە درێژایی کاروانی وەرزشی لیۆ مێسی 38 نازناوی بردووەتەوە. 35 نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا و سێ نازناویش لەگەڵ پاریس سانجێرمان.
  22. لیۆ مێسی زۆرترین گۆڵ لە یارییەکدا کردبیتی، بریتی بووە لە پێنج گۆڵ. مێسی دوو جار ئەم کارەی کردووە، جاری یەکەمیان بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن بوو لە مانگی ئاداری ساڵی 2012 لە چامپیۆنزلیگ و جاری دووەمیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیستۆنیا.
  23. بردنەوەی یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا. 26مین یاری مێسی بوو لە مۆندیال، بەمەش پێش لۆتەر ماتیۆس کەوت کە 25 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا و ئەڵمانیای یەکگرتوو کردبوو.
  24. لیۆنێل مێسی پێنج جار بەشداری لە مۆندیالدا کردووە، بەمەش لەگەڵ ئانتۆنیۆ کارباخال، رافایێل مارکێز و ئاندرێس گواردادۆ، ماتیۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسانبووەوە.
  25. یەکەم یاری مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەبێتە 14مین یاری مێسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  26. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە گۆڵی لە 37 هەڵبژاردەی جیاواز کردووە. زۆرترین گۆڵیشی لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا کردووە.
  27. مێسی 183 یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە، ئەمەش ریکۆردە لەسەر ئاستی ئەرجەنتین و کیشوەری ئەمریکای باشوور. لە لیستی 10 یاریزانی مێژوودایە کە زۆرترین یاری نێودەوڵەتی کردبێت.
  28. لەسەر ئاستی یانەکان، لیۆ مێسی زۆرترین گۆڵی لە سێڤییا کردووە، 38 گۆڵ.
  29. مێسی بەردەوام درێسی ژمارە 10ی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی نەپۆشیووە. پوڵگا درێسەکانی ژمارە 18 و 19ی لەگەڵ ئەرجەنتین پۆشیووە. دوا گۆڵی مێسی بە درێسی ژمارەی 18 بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا بوو، لە یارییەکی دۆستانە لە فێبرایەری 2009.
  30. مێسی 27 گۆڵی بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا لە چامپیۆنزلیگ کردووە. حەوت گۆڵ زیاترە لە نزیکترین رکابەرانی. مێسی زۆرترین گۆڵی لە ئارسیناڵ کردووە.
  31. مێسی 62 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کردووە (50 لەگەڵ بارسێلۆنا، دوو لەگەڵ پاریس و 10 لەگەڵ ئەرجەنتین).
  32. هیچ یاریزانێک لە کۆپا ئەمریکا لە مێسی زیاتر یاری نەکردووە. مێسی 35 یاری لە 7 وەشانی کۆپا ئەمریکادا کردووە.
  33. لیۆنێل مێسی نزیک بوو لەوەی لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە سەندێرلاند گۆڵ بکات. مێسی 489 گۆڵ و سەندێرلاندیش 489 گۆڵی کردبوو. (لە 2010 تاوەکو 2020).
  34. لیۆ مێسی لە 10 یاری یەک لە دوای یەکدا گۆڵی کردووە، ئەویش لە تەمەنی 25 ساڵیدا بوو لەگەڵ بارسێلۆنا.
  35. مێسی لە وەرزی 2006-07 لە 12 یاری یەک لە دوای یەکدا هیچ گۆڵێکی نەکرد. ئەو کات تەمەنی 19 سال بوو.
  36. مێسی خاوەن زۆرترین ڵایکی یەک پۆستە لە ئینستاگرام. وێنەی بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2022 زیاتر لە 75.6 ملیۆن ڵایکی بۆ هاتووە. 15 ملیۆن ڵایک زیاتر لە وێنەی هێلکەکە.
  37. لە 4ی مایس/ئایاری ئەمساڵ، مێسی بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی ئەمریکی، پێنج ئەسیست لە یەک یاریدا بکات. مێسی لە بەرامبەر نیویۆرک رێدبوڵز پێنج گۆڵی بۆ ماتیاس رۆخاس (دوو گۆڵ)، لویس سوارێز (سێ دوو گۆڵ) دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button