ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ناگلسمان: سویسرا تیپێکی گەورەیە، ئاستێكی باشمان پێشكه‌ش كرد

Yariga App

یاریگا –

جولیان ناگلسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی شایەنی یەکسانبوون بوو به‌رامبه‌ر سویسرا.

ناگلسمان لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی، لە کۆتاییدا خاڵێکی شایستەمان به‌ده‌ستهێنا، سویسرا تیپێكی گەورەیه‌، یارییه‌كی باشیان ئه‌نجامدا،ئێمه‌ش لە رووی تاکتیکییەوە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد.

سەبارەت بە رۆڵی یاریزانە یەدەگەکان لە یارییەکەی بەرامبەر سویسرا، لە وەڵامدا گوتی، گرنگە یاریزانی یه‌ده‌گت هەبێت بتوانێت گۆڵی یەکلاکەرەوە بكات، ئێمە شیکاری بۆ یاریزانی بەرامبەر دەکەین بۆ ئەوەی پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژێرین، دواتر بتوانیت یاریزانی جیاواز لە یارییەکەوە به‌شداری پێبكه‌یت.

سەبارەت بە درەوشاوەیی ڤۆڵکرۆگ و تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوون لە کاتێکی کوشندەدا، ناگلسمان گوتی، گۆڵێکی گرنگی تۆمارکرد، ئێمە دڵخۆشین کە ئەم جۆرە یاریزانەمان هەیە کە دەتوانین لەسەر کورسی یەدەگ حسابی بۆ بکەین وەک كارتێك به‌كاری بهێنین.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا به‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی شازده‌ی یۆرۆی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button