ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی بارسێلۆنا دەچێتە چێڵسی

بلووز ماشێنی گواستنەوەی کارپێکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە.

لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینەدا، تاوەکو ئێستا چێڵسی تەنیا گرێبەستی لەگەڵ تۆسین ئادارابیۆیۆ، بەرگریکاری فولهام واژۆ کردووە.

لە دوای گواستنەوەی تۆسین، ئێنزۆ مارێسکا، ئەرکی راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکەی گرتە ئەستۆ، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، چێڵسی و بارسا لەسەر گواستنەوەی مارک گیو رێککەوتوون.

بارسێلۆنا ئامادەیە بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ، رێگە بە چوونە دەرەوەی گیو بدات. هەرچەندە بارسا هەوڵی بۆ مانەوەی گیودا، بەڵام یاریزانەکە بە ئۆفەرە نوێیەکەی بارسا رازینەبوو.

گیو 7 یاری لە وەرزی رابردوودا کرد، دوو گۆڵی بۆ کەتیبەکەی ئەوکاتی چاڤی هێرناندێز کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button