ئینگلتەراگرنگترین

ڤان نیستێلروی دوو هەلی لە ئینگلتەراوە بۆ هاتووەتە پێشەوە

Yariga App

یاریگا –

روود ڤان نیستێلروی دوو هەلی بواری راهێنەرایەتی لە ئینگلتەراوە بۆ هاتووەتە پێشەوە و هێشتا روون نییە بڕیار لەسەر کام لە ئۆفەرەکان دەدات.

ئەفسانە هۆڵەندییەکە یەکەم ئەزموونی راهێنەرایەتی وەک یاریدەری لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی 2014-2016 بوو. پاشان لە 2018-2021 تیمی خوار 19 ساڵانی ئایندهۆڤنی سەرپەرشتی کرد هاوکات یاریدەری هۆڵەندایش بوو. وەک راهێنەری یەکەم، لەگەڵ یانەی یۆنگ ئایندهۆڤن بوو لە 2021-2022 پێش ئەوەی ئەزموونەکەی بگوازێتەوە بۆ ئایندهۆڤنی هێڵی یەکەم و تا 2023 مایەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، نیستێلروی لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە هەوڵی بۆ دەدرێت تا بیکەن بە یەکێک لە دەستەی راهێنەرایەتی ستافەکەی ئێریک تێن هاخ.

جگە لەو هەوڵە لە یانە کۆنەکەیەوە، رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە یانەی بێرنلیش نیازیان هەیە وەک شوێنگرەوەی ڤینسینت کۆمپانی دەستنیشانی بکەن.

بێرنلی وەرزی رابردوو نەیتوانی لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە و دابەزی بۆ چامپیۆنشیپ. بەوەش دەرفەتەکان بۆ نیستێلروی فرەیی تێدا دەبێت کە ئاخۆ لەنێوان یاریدەری راهێنەر لە پرێمەرلیگ و راهێنەری یەکەم لە چامپیۆنشیپ کامیان هەڵدەبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button