یۆرۆی 2024

بێرناردۆ سیلڤا و رۆبێرتۆ مارتینێز: ئێمە باجی هەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدەین

راهێنەری پۆرتوگاڵ: مەترسی لەسەر ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا و رۆبێرتۆ مارتینێز دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر تورکیا لەبارەی وەستانی یارییەکە بەهۆی هاتنە ژوورەوەی هاندەران دەڵێن ‘ئێمە باجی هەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدەین’.

رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ ناڕەزایەتی خۆی لەدژی هاتنە ژوورەوەی هاندەران بۆ سەر لاکێشەی سەوز دەربڕی و دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر تورکیا گوتی :’ئەمە باجی بەناوبانگبوونە لە یاریی تۆپی پێ، ئەمە باجی هەبوونی یاریزانێکی گەورەی وەکو کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، پێویستە هاندەران ئاگاداربن، ئەگەر نیازپاکی ئەوان نەبێت، لەوانەیە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە ببێتە هۆی مەترسی لەسەر گیانی یاریزانەکان’.

بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کە لە یارییەکەیان بەرامبەر تورکیا بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، دوای یارییەکە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگاڵی گوتی :’زۆر بێزارکەرە چەند جارێک یاریی بوەستێنرێت، بەڵام باجی ئەوەیە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵمانە و کاتێک یاریزانێکی وەکو ئەو لەگەڵت دەبێت ئەم باجانە دەبێت بیدەی’.

بێرناردۆ لەبارەی بردنەوەکەیان گوتیشی :’ئێمە هێشتا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکە سەرەکییەکەمان دوورین، ئێمە دەمانەوێت ببینە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بۆیە بە بەدەستهێنانی خاڵەکانی ئەم یارییە دڵخۆشین و پێویستە بەردەوام بین، ئێمە لە یارییەکەی تورکیا چەند خاڵێکی ئەرێنیمان پیشان دا’.

لە یارییەکەی پۆرتوگاڵ و تورکیا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی 3-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، منداڵێک لەپێناوی گرتنی سێڵفییەک لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە ناو یاریگا و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button