یاریگا –
شاندی لاوانی هه‌لبژارده‌ی عێراق بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تی لاوانی رۆژئاوایی ئاسیا به‌ره‌و سعودیه به‌رێكه‌وت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغداوە، شاندی تیپی لاوانی هه‌لبژارده‌ی عێراق، كه پێكهاتبوو له 26 یاریزان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و كارگێری، بەرەو شاری تائیف لە سعودیە بەڕێکەوت، ئه‌مه‌ش بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا، کە یارییەکانیان لە 25 ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.
هه‌لبژارده‌ی عێراق، له 26 ئەم مانگەدا یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن ئەنجام دەدات، دواتر لە 28 مانگدا به‌رامبه‌ر هەڵبژاردەی ئەلبانیا یاریی ده‌كات، یارییەکانی کۆمەڵەی خۆی بە رووبەڕووبوونەوەی لوبنان لە رۆژی 30 مانگ كۆتایی پێده‌هێنێت.
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق چوار یاریزانی کورد بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا بانگهێشت کران، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه لە هەڵگوڕد قەیس، مستەفا قابیل. سیداد حاجی و بۆتان تەهان.
هه‌ڵگورد قه‌یس یاریزانی كورده‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، تاوه‌كو رۆژی یاریی، رۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی ده‌كه‌ین، به‌یانیان له هۆڵی وهرزشیهو یه‌كه‌ی دووه‌میش له ئێواران ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌وانه‌یه له جامی رۆژئاوایی ئاسیا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری له یارییه‌كان بكه‌م.
جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا 12 هه‌ڵبژارده به‌شدارییان كردووه، به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی چوار هه‌ڵبژارده له‌خۆده‌گرێت و یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌گاته قۆناخی پێشكۆتایی له‌گه‌ڵ باشترین دووه‌می هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه، ده‌بێته چوار تیپ و یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.