گرنگترینیۆرۆی 2024

گەڕایەوە؛ کیلیان ئێمباپێ گۆڵێک و دوو ئەسیستی کرد

سوپەر کیلیان ئامادەیە....

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ دوای شکانی لووتی، بەشداری لە یارییەکی دۆستانەدا کرد.

ئێمباپێ لە یاری رابردوودا بەرامبەر هۆڵەندا لەسەر کورسی یەدەکدا بوو، ئەمەش دوای شکانی لووتی لە یەکەم یاریدا بەرامبەر نەمسا.

کیلیان بەشداری لە یارییەکی تیمی ژێر 21 ساڵانی پادێربۆرندا کرد و گۆڵێکی لە یارییەکەدا کرد.

هێرشبەری نوێی ریال مەدرید، دەمامکی لە یارییەکەدا دانابوو و بەشداری لە تەواوی یارییەکەدا کرد. کیلیان جیا لە تۆمارکردنی گۆڵێک، دوو گۆڵیشی دروستکرد.

ئێمباپێ بە دەمامکەوە بەشداری لە مەشقەکانی یاری رابردوودا کرد، بەڵام یەکەمجارە بەشداری یارییەک بکات.

سێشەممە فەرەنسا دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر پۆڵەندا دەکات و ئێستا بە چوار خاڵ هاوشانی هۆڵەندا لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەکەیاندا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button