ئاردا گوله‌ر سوپاسی ئانچێلۆتی و ریال مه‌درید ده‌كات
یاریگا –
ئاردا گوله‌ری یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی توركیا سوپاسی كارلۆ ئانچێلۆتی و یانه‌كه‌ی ده‌كات.
ئاردا گوله‌ر له یاریی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جۆرجیا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد گۆڵێكی تۆماركرد و بووه باشترین یاریزانی یارییه‌كه.
له لێدوانێك بۆ پێگه‌ی ماركای ئیسپانی گوله‌ر گوتی، دوای یارییه‌كی جۆرجیا په‌یامی یانه‌ی ریال مه‌دریدم پێگه‌یشت زۆر گرنگ بوو بۆمن، شتێکی زۆر تایبەت بوو.
#LaPortada Güler desafía a Cristiano 🗞 https://t.co/t6z6FRGPS3
— MARCA (@marca) June 22, 2024
گوتیشی، دەمەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بم و هەموو ئەو کەسانەی متمانەیان پێکردم دڵخۆشیان بکەم، هه‌وڵده‌ده‌م شایه‌نی ئه‌و متمانه‌یه بم، هەستێکی باوەڕپێنەکراوم هەیە، هەمیشە خەونم بەم ئامانجە بینیوە.
یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دردی گوتیشی، پێش یارییه‌كی جۆرجیا کارلۆ پەیامی بۆ ناردبووم و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستم پشتگیری ریال مەدرید زۆر پاڵنەرە.
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ئه‌مرۆ دووه‌م یاریی خۆی له یۆرۆ به‌رامبه‌ر به هه‌لبژارده‌ی پورتوگال ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌گه‌ر بتوانێت یارییه‌كه بباته‌وه به‌فه‌رمی ده‌گاته قۆناخی داهاتوو.