پریڤیوی یاری; توركیا – پۆرتوگال لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ
یاریگا –
ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و توركیا لە دووەم یاری خۆیان لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان پۆرتوگال و توركیا رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.
توركیا یاری یەكەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە جۆرجیای بردەوە و پۆرتوگالیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە چیكی بردەوە.
🔜 O grande jogo contra a 🇹🇷 #PartilhaAPaixão | #EURO2024 pic.twitter.com/rARhWoJixE
— Portugal (@selecaoportugal) June 21, 2024
دوایین هەواڵی پێكانی هەردوو هەڵبژاردە:
لە توركیا ئیرفان بەهۆی پێكانی ماسوولكەییەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.
پۆرتوگالیش بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە ئامادەن و هیچ پێكانێك لە ریزەكانی هەڵبژاردەكەدا نییە.
مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆرتوگال و توركیا:
هەردوو هەڵبژاردە نۆ جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە لە حەوت یاری پۆرتوگال براوە بووە و دوو یاریش توركیا.
لە كۆی ئەو نۆ رووبەرووبوونەوەیە پۆرتوگال توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و توركیاش نۆ گۆڵ.
View this post on Instagram
لێدوانی رۆبێرتۆ مارتینێز پێش رووبەرووبوونەوەی توركیا:
23 یاریزانمان هەیە كە 11 یاریزان بە شێوەی سەرەكی بەشداری دەكەن، هەمووان ئامادەن بۆ یاریكردن، كریستیانۆ ئەزموون و هەلی گۆڵكردن و رێگایەكە بۆ كردنەوەی بۆشاییەكان، ئەو لێرە لەگەڵمانە چونكە شایەنی ئەوەیە. ئێمە بیرۆكەی خۆمان هەیە كە چۆن توركیا رابگرین.
لێدوانی ڤینچێنزۆ مۆنتێلا پێش رووبەرووبوونەوەی پۆرتوگال:
ئەمە یەكەم جارە لە یەكەم یارییدا براوە بین، لە كۆتا سێ یۆرۆی رابردوودا نەمانتوانیوە لە قۆناخی كۆمەڵەكان تێپەڕ ببین. ئاماجی یەكەممان بردنەوەی یاری كرانەوە بوو، بردمانەوە، ئێستا خەونمان ئەوەیە لە پۆرتوگالیش ببەینەوە و بگەینە قۆناخی داهاتوو.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال:
گۆڵپارێز: دیێگۆ كۆستا
هێڵی بەرگری: پێپێ ، روبن دیاز ، نونۆ مێندێس
هێڵی ناوەند: دالۆت، ڤیتینیا، برۆنۆ فێرناندێس، كانسێلۆ
هێڵی هێرشبردن: بێرناردۆ سێلڤا ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، رافایێل لیاو
پێكهاتەی پێشبینیكراوی توركیا:
گۆڵپارێز: مێرت گونۆك
هێڵی بەرگری: مولدور، ئاكایدن، بەرداقچی، كادیۆگلۆ
هێڵی ناوەند: ئایهان، چالهانئۆغلۆ ، كۆچكو
هێڵی هێرشبردن: گولەر، یەڵماز، یەڵدز